Loading...
کوردستان

یەکێتى تۆپى پێى کوردستان پێداچونەوەى بە سزاى چەند یانەیەک کرد

سزاى یاریزانێک کەمکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لیژنەى تیاهەڵچوونەوە لە یەکێتى تۆپى پێى کوردستان، پێداچوونەوەى بە سزاى چەند ىانەیەک کرد و سزاى یاریزانێکى زاخۆشى کەمکردەوە.

دواى ئەوەى چەند ىانەیەک تانەیان لە سزاکانیاندا کە لیژنەى رێککارى و سزادان لە یەکێتى تۆپى پیى کوردستان دەریکردبوو، دووشەممە ( 5ـى کانوونى دووەمى 2026) لیژنەى تیاهەڵچوونەوە لە ىەکێتى تۆپى پێى کوردستان کۆبوونەوەى خۆى کرد، لیژنەکە بڕیاریدا سزاى عەبدولڕەحمان ئیسماعیل، یاریزانى زاخۆ لە دوو یاری کەم بکاتەوە بۆ یەک یارى، سزاى دارایى بازیان لە 1000000 یەک ملیۆن دینار  بۆ  500000 پێنج سەد هەزار دینار کەمکرایەوە.

تەواوى بڕیارەکانى لیژنەى تیاهەڵچوونەوە کە سزاى کارگێڕى و دارایى یانەکانى تر وەک خۆى ماوەتەوە:

1- تانەی یانەی سیروانی نوێ بە نوسراوی ژمارە (384) لە بەرواری 29-12-2025.
2- تانەی یانەی بازیان بە نوسراوی ژمارە (69) لە بەرواری 30-12-2025.
3- تانەی یانەی زاخۆ بە نوسراوی ژمارە (579) لە بەرواری 30-12-2025.
4-تانەی یانەی زانکۆی جیهان بە نوسراوی ژمارە (145) لە بەرواری 30-12-2025.
​دووەم: بڕیارەکان:
​دوای پێداچوونەوە و هەموارکردنی بڕیارەکانی لێژنەی ڕێککاری و یاسایی، بڕیاردرا بە:
​1- بڕیاری سزادانی یانەی سیروانی نوێ وەک خۆی ماوەتەوە.
2- أ- بڕیاری سزادانی دارەبێشکە (نقالە)ی یانەی بازیان (ئاودێر ڕەحمان) بە ڕاگرتنی بۆ ماوەی (2) دوو وەرز وەک خۆی ماوەتەوە.
ب- کەمکردنەوەی سزای پێبژاردنی دارایی یانەی بازیان لە (1,000,000) ملیۆن دینار بۆ (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.
3-أ- کەمکردنەوەی سزای یاریزانی یانەی زاخۆ (عبدالرحمن إسماعيل) لە (2) دوو یاری بۆ (1) یەک یاری.
ب- بڕیاری سزای سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ (نەدیار علی) وەک خۆی ماوەتەوە.
4-بڕیاری سزای پێبژاردنی دارایی یانەی زانکۆی جیهان وەک خۆی ماوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button