Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ بارسێلۆنا ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشكەش دەكات

یاریزانێكی پێشووی دەگەڕێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ پێشكەشی هیلال دەكات.

جواو كانسێلۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بارسێلۆنا ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ پێشكەش كردووە.

بارسێلۆنا دەیەوێت بە خواستن جواو كانسێلۆ بگوازێتەوە و بەشێكی كەمی مووچەكەی بدات.

ئینتەر میلان لە هەفتەی رابردووەوە بۆ گواستنەوەی كانسێلۆ لەگەڵ هیلال رێككەوتووە بەڵام یاریزانەكە چاوەڕێی بارسا دەكات.

كانسێلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button