ئۆفەرێكی خەیاڵی؛ چێڵسی ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت
بڕێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی داناوە

یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەستپێكردووە.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆی بەڕازیلییەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.
هێرشبەرە بەڕازیلییەكە لە دۆخی خۆی لەگەڵ یانەكەی ناڕازییە و نایەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
گرێبەستی یاریزانە 25 ساڵانەكە لەگەڵ ریال مەدرید لە 2027 بەسەردەچێت.
🚨 El CHELSEA va a por VINICIUS.
💰 Desde Inglaterra apuntan a que el conjunto londinense prepara una oferta de más de 150M€ por el brasileño. pic.twitter.com/9jv2ji83lz
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) January 5, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چێرینگویتۆ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەستپێكردووە.
چێڵسی ئۆفەرێكی بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر ئامادەكردووە.
ڤینی لەم وەرزەدا 25 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.



