Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس هێرشبەرێکی پێشووی دەگەڕێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ، یوڤێنتوس بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستێکی بۆ گەڕاندنەوەی فێدرێکۆ کێزا پێشکەش بە لیڤەرپووڵ کردووە.

خانمە پیرەکە دەیەوێت هێرشبەرێکی دیکەی باڵ لەم مێرکاتۆیەدا بگوازێتەوە، هێرشبەری دڵخوازی یانەکەش فێدرێکۆ کێزایە.
ئێستا گفتووگۆکان لە قۆناغی سەرەتادان، هەنگاوی داهاتوو پەیوەستە بە بڕیاری لیڤەرپووڵ و ئامادەیی خودی یاریزانەکە بۆ رازیبوون بە گرێبەستەکە.

یوڤی دەیەوێت بەر لەوەی دەرگای مێرکاتۆ دابخرێت هێڵێ هێرشبەری یانەکەی پتەوبکات، بەوپێیەی هێشتا گفتووگۆکان لە قۆناغی سەرەتادان.

یانەکە بژاردەی دیکەی لەبەردەستدایە بەڵام زیاتر ئارەزووی گەڕاندنەوەی هێرشبەرەکەی پێشوویان دەکەن.

ئامارەکانی کێزا لەگەڵ یوڤی نایابن و لە کۆی 132 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 32 گۆڵ و 24 ئەسیستی کردووە.

هێرشبەرە ئیتاڵییەکە لە ساڵی 2024 لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپووڵەوە کرد و لەگەڵ رێدزیش لە کۆی 34 یاریی، چوار گۆڵ و پێنجی ئەسیستی کردووە.

بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە بە 18 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button