ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ وێستهام هێرشبەرێکی ئەرجەنتینی گواستەوە

یاریگا –
ڤالێنتین کاستێیانۆس، هێرشبەری ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی وێستهام یونایتد کرد.
وێستهام یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ ڤالێنتین کاستێیانۆس، هێرشبەری پێشووی لاتسیۆ واژۆکردووە و ئێستا کاستێیانۆس هامەرزییە.
گرێبەستەکەی کاستێیانۆس لەگەڵ وێستهام بۆ چوار وەرز و نیو دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.
Ready to make his mark 🇦🇷 pic.twitter.com/3ZXRnoQhuv
— West Ham United (@WestHam) January 5, 2026
هامەرز لەبەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە بڕی 29 ملیۆن پاوەند بە یانە ئیتاڵییەکە دەدات.
کاستێیانۆس لە هاوینی 2023 بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە نیو یۆرک سیتی ئەمریکییەوە پەیوەندی بە لاتسیۆ کردووە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 98 یاریی بۆ لاتسیۆ کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 16 گۆڵی دروستکردووە.



