بارسێلۆنا لە سعوودیە کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هیلال دەکات

یاریگا –
بارسێلۆنا لە سعوودیە کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی مەرجەکانی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ دەکات.
بارسێلۆنا هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی لە گواستنەوەی زستانەدا دەدات. هانزی فلیک لە سەروبەندی یارییەکەی دێربی کاتالۆنیادا ئەمەی رایگەیاند و گوتی:
پێویستمان بە بەرگریکارێکی دیکەیە. لەلایەن ئیدارەی وەرزشی یانەکەوە بەجدی بیری لێدەکرێتەوە.
گواستنەوەی هەر یاریزانێکی نوێ بۆ بارسێلۆنا وەک هەموو گواستنەوەیەک لە وەرزەکانی رابردوودا، جارێکی دیکە کاریگەری لەسەر رێساکانی یاری دارایی خاوێن دەبێت کە دواجار کاریگەری لەسەر هەموو شتێک دەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لەم بارودۆخەی ئێستا، ئەگەری بەهێزترین بژاردە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکە جواو کانسێلۆیە.
سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە لە یانەی هیلال خاوەن موچەیەکی بەرزی (15 ملیۆن یۆرۆیە)، بەڵام بارسا دەزانێت ئەو یاریزانە ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی کەمکردنەوەی بەرچاوی مووچەکەی قبوڵ بکات، وەک چۆن لە وەرزی 2023-2024 کاتێک بە خواستن لە مانچێستەر سیتییەوە گواسترایەوە بە مووچەی کەم رازی بوو.
کانسێلۆ فشارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسا بکات، تاکە بژاردە گواستنەوەشی بەشێوەی خواستنە بە مەرجێک هیلال بەشێکی زۆر لە مووچەکەی بدات. بەڵام ماوەتەوە بزانرێت ئایا یانە سعوودیەکە بەم مەرجە رازی دەبێت یان نا، بەتایبەتی کە ئینتەرمیلانیش گرنگی بە گواستنەوەی بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە دەدات و لە بەرامبەردا پێشنیاری ستیفان دی ڤرێی یان فرانسێسکۆ ئاچێربی بۆ هیلال کردووە.
بارسا بە زانینی ئەوەی کە کانسێلۆ ئارەزووی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا هەیە و دەتوانێت پابەند بێت بە رێساکانی دارایی یانەکەیەوە بە دەستبەرداربوون لە بەشێکی زۆری مووچەکەی کاتێک پشکی مووچەی ئەندرێاس کریستینسنی ئازاد دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی بارسا دەبێت بڕیار بدات کە ئایا بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە ئەو بژاردەیەیە کە یسنەکە پێویستی پێیەتی یان ئایا پێویستە بەردەوام بن لە گەڕان بەدوای یاریزانێکی ناوەڕاستکاردا لەگەڵ دەستپێکردنی گواستنەوە زستانەدا.
گەشتەکەی بارسێلۆنا بۆ سعودیە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا، لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی ئەستێرە پورتوگالییەکە و گواستنەوەی بۆ کاتالۆنیا یەکلایی دەکاتەوە ، پێشبینیش دەکرێت لەو بارەوە کۆبوونەوەی گرنگ بکرێت.



