Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دوورخستنەوەی روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی لە پۆستەکەی راگەیاند.

مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان بڕیاریانداوە روبن ئامۆریم لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخەنەوە.

دوێنێ یەکشەممە مانچێستەر یونایتد لە یارییەکانی گەڕی 20ـی پرێمەرلیگ بووە میوانی لید یونایتد و 1-1 یەکسانبوون، بەو یەکسانبوونە مانچێستەر بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە. ئەو یارییە کۆتا یاریی ئامۆریم بوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان و دوای 14 مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە نۆڤێمبەری 2024 سپۆرتینگی پۆرتوگالی جێهێشت و وەک راهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد دەستبەکاربوو.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 63 یاریی سەرپەرشتی مانچێستەر یونایتدی کرد، 25 یاریی بردەوە، 15 یاریی یەکسانبوو و 23 یاریی دۆڕاند.

Back to top button