
یاریگا –
روبن ئامۆریم لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتان بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە روبن ئامۆریم، لە پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان دووربخاتەوە.
دوێنێ یەکشەممە مانچێستەر یونایتد لە یارییەکانی گەڕی 20ـی پرێمەرلیگ بووە میوانی لید یونایتد و 1-1 یەکسانبوون، بەو یەکسانبوونە مانچێستەر بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک ئەو یارییە کۆتا یاریی ئامۆریم بووە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان
🚨 EXCLUSIVE: Manchester United sack Ruben Amorim as head coach. 40yo Portuguese informed of decision & goes with immediate effect after 14 months following breakdown in relations. Darren Fletcher expected to take over #MUFC on interim basis @TheAthleticFC https://t.co/kEAu5Wv8F7
— David Ornstein (@David_Ornstein) January 5, 2026
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دارێن فلێچەر، ئەستێرەی پێشووی یانەکە و راهێنەری ئێستای تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەکە بەشێوەیەکی کاتی دەبێتە راهێنەری مان یونایتد و پێدەچێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە وەک راهێنەری یانەکە بەردەوامبێت و مانچێستەر لە هاوین راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان بکات.
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە نۆڤێمبەری 2024 سپۆرتینگی پۆرتوگالی جێهێشت و وەک راهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد دەستبەکاربوو.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 63 یاریی سەرپەرشتی مانچێستەر یونایتدی کرد، 25 یاریی بردەوە، 15 یاریی یەکسانبوو و 23 یاریی دۆڕاند.