
یاریگا –
فابیۆ کاپێلۆ، راهێنەری ئەفسانەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا، باس لە چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ دەکات،
لەنێویاندا کێشەکانی یانەکەی پێشووی دیاریدەکات
راهێنەرەکەی پێشووی مەدرید پێیوایە کێشەکانی ئێستای یانەکە بەهۆی فشاری یاریزانەکان نییە بۆ سەر راهێنەرەکەیان،
بەڵکو هێڵی ناوەڕاستی یانەکە وەک کێشەی سەرەکی دەستنیشاندەکات و پێیوایە چیدیکە ئەو کوالێتییەی جارانی نەماوە، کە ساڵانێک ئەو هێڵە خاڵی بەهێزی ریال بووە
یاریزانانی ریال مەدرید هەرگیز فشاریان لە تیپ و راهێنەر نەکردووە، ئێستاش نایکەن، تەنانەت فشاریان لە کارلۆ ئانچیلۆتیش نەکرد،
کێشەکە لە هێڵی ناوەڕاستە، کوالێتییە باشەکەی پێشتری نەماوە کە ساڵانێک خالێ بەهێزییان بوو.
لە درێژەی قسەکانیدا، کاپێلۆ ئامۆژگاریی ئاڵۆنسۆ دەکات دەکات و پێیوایە تەنها بیرۆکە و شێوازی یاریکردنی تایبەت بە خۆت نازناوت بۆ ناباتەوە بەڵکو پێویستە شێوازێکی یاریکردن بدۆزیتەوە کە یاریزانەکان چێژی لێ وەرگرن و ئەوەی راهێنەر داوایان لێ دەکات لەگەڵی ئاسوودە بن ئەگەر یاریزانەکان لە سیستەم و شوێنی یاریکردنی خۆیان رازی بن، ئەنجامەکانیش دڵخۆشکەر دەبن.
بە ئاڵۆنسۆ دەڵێم بەو ترێیە شەڕاب دروستبکات کە هەیەتی،
ئەگەر بتەوێ شامپانیا دروستبکەیت و ترێی شامپانیات نەبێت، ئەوا شامپانیات بۆ دروستنابێت
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، راهێنەرە ئیتاڵییەکە باس لە کێشەی نێوان چابی ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات
و لەو بابەتەدا پێیوایە راهێنەرە ئیسپانییەکە مامەڵەیەکی دروستی کردوەوە چونکە بەردەم هاندەران شوێنی چارەسەری کێشەکان نییە، دەبێت بە تایبەت و لە ژووری جلگۆڕین گفتووگۆیان لەسەر بکرێت کە لەوێدا یاریزان دەبێت داوای لێبووردن لە راهێنەر بکات کاپێلۆ پێیوایە ڤینی بێڕێزی بەرامبەر ئەو یاریزانەی هاوڕێی پێشانداوە کە لە جێی ئەو هاتووەتە ناو یاریگا نەک ئاڵۆنسۆ
راهێنەرە 79 ساڵانییەکە ئامۆژگاریی زیاتری ئاڵۆنسۆ دەکات و پێیوایە بەڕێوەبردنی تیپەکان جیاوازە و ریال مەدرید و بایەر لیڤەرکوزن هەرگیز نابن بە یەک بەتایبەت یانەیەک کە پڕ بێت لە ئەستێرە، هەتا ئەستێرەی زیاتر لە تیپەکەت هەبێت، قورسایی زیاترت دێتە سەر و پێویستی بە سەرکردایەتییەکی لێهاتووانە هەیە
پێویستە ئەستێرەکان رۆڵی سەرکردایەتی خۆیان بۆ بەرژەوەندی تیپ بەکاربهێنن، نەک بۆ خۆیان
چونکە سەرکردەی نەرێنی زیانی کوشندە بە تیپ دەگەیەنێت.
بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانی؛
رۆناڵدۆ نازاریۆ باشترین یاریزانە راهێنەری بووبم، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیدەویست کێشی کەمبکاتەوە دەرمکرد، رۆژێکیانم گووتم رۆناڵدۆ ئێستا كێشت 94 کیلۆیە، کاتێک مۆندیالی 2002 ـت بەدەستهێنا کێشت چەند بوو؟ گووتی 84. گووتم کەوایە پێویستە 10 کیلۆ کەمبکەیتەوە، بەڵام ئەو حەزی لە کەیف و سەفا بوو حەزی نەدەکرد کێشی کەمبکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی دەرمکرد، بە ئاسانی دەڵێم رۆناڵدۆ باشترین بوو.
بردنەوەی لالیگا لە سەردەمی نێگرێیرا؟ ویستیان بمانوەستێنن بەڵام نەیانتوانی (بە پێکەنینەوە) بیرمە یانە نەما لێی نەبەینەوە، هاندەران هاواریان دەکرد “ئەمەیە مەدرید، بەمشێوەیە دەیباتەوە مەدرید.
ناوەڕاستی ریال مەدرید چیدیکە کوالێتی جارانی نییە، ئێستا لەکوێ هێڵێکی ناوەڕاستی وەک، مۆدریچ، کرۆس و کاسیمیرۆ دەدۆزیتەوە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە ئەوان هێزی ریال مەدرید بوون
El consejo de Capello a Xabi Alonso… con la uva y el champagne como símil 🍇🍾
🎙️ @Carpio_MARCA pic.twitter.com/pBTKLYMOSm
— MARCA (@marca) January 5, 2026



