
یاریگا –
درەنگانی دوێنێشەو ئینتەر مەیامی، گرێبەستی گۆڵپارێزی کەنەدی دین سانت کلێری راگەیاند.
دین سانت کلێر، باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2025ی خولی ئەمریکی بۆ بەهێزکردنی هێڵی گۆڵپارێزی ئینتەر مەیامی پەیوەندی بە تیپەکەی لیۆنێل مێسیەوە کرد. گۆڵپارێزەکە گرێبەستی تا کۆتایی وەرزی 2026، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی تا حوزەیرانی 2027 واژۆ کرد.
ئینتەر مەیامی گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی بە فەرمی راگەیاند و لە بەیاننامەکەیاندا نووسی:
“سان کلێری تەمەن 28 ساڵ دوای وەرزێکی درەوشاوە لەگەڵ مینیسوتا یونایتد پەیوەندی بە ئینتەر میامی دەکات، کە تیایدا خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵی 2025ی بەدەستهێنا و سەرکردایەتی شێرەکانی کرد (نازناوی مینیسۆتا) بۆ قۆناخی پێش کۆتایی کۆنفرانسەکانی رۆژئاوا بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک (2024 و 2025) بردەوە. دووجار یاریزانی ئۆڵ ستار لە MLS (2022 و 2022) بووە 2025) و باشترین یاریزانی یارییەکانی ئەستێرەکانی 2022 بووە، گۆڵپارێزەکە بەردەوام ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، ئەزموونێکی زۆری هەیە و رۆحییەتی بردنەوە بۆ تیپەکە دابین دەکات.”
Bringing the hunger. Ready to get to work 🧤⚽️ pic.twitter.com/DkRkGqkuuD
— Inter Miami CF (@InterMiamiCF) January 4, 2026
سانت کلێر لە ئۆنتاریۆی کەنەدا لەدایکبووە، لە چەندین خولی ناوچەیی و نیمچە پیشەگەردا دەستی بە یاریکردنی کردووە و لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە میریلاند کرد، بۆ ماوەی چوار وەرز پارێزگاری گۆڵی یانەی میریلاند تێراپینز کردووە و لە کۆتاییدا لە ساڵی 2019 چووە مینیسوتا یونایتد.
ئێستا سانت کلێر دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مینیسوتا یونایتد، وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد.



