Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆعێراقکوردستانگرنگترین

لە سعوودیە و بەڕازیلەوە؛ نەورۆز سێ گرێبه‌ستی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

یاریگا پلانی نه‌ورۆز له‌ مێركاتۆ ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەورۆز دەست بە گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە پێکهاتەکەیدا دەکات و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مێركاتۆ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی رایگه‌یاند.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری ورد و پشتڕاستکراوەی دەستکەوتووە کە یانەکە دەستبەرداری زۆربەی یاریزانە بیانییەکانی دەبێت و سێ یاریزانی نوێش بۆ شوێنگرتنەوەیان دەگوازێتەوە.

ماڵئاوایی بەکۆمەڵ؛ تەنیا مارادۆنا دەمێنێتەوە؟

بەپێی سەرچاوە تایبەتەکانی یاریگا، دەستەی هونەری و کارگێڕی یانەی نەورۆز بڕیاریانداوە کۆتایی بە گرێبەستی ئەو یاریزانە پیشەگەرانە بهێنن کە لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا پەیوەندییان بە یانەکەوە کردبوو، بەهۆی ئەوەی ئاستیان لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبووە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە لە نێو پیشەگەرەکاندا، ئەگەری زۆرە تەنیا مارادۆنا لە یانەکە بمێنێتەوە و دەرفەتی مانەوەی پێ بدرێت، هه‌روه‌هی مه‌روان حوسێن ئه‌مرۆ دوایین یاری خۆی به‌ درێسی نه‌ورۆز ده‌كات.

سێ گرێبەستی نوێ لەسەر مێزە

بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو یاریزانانە و بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری، نەورۆز جوڵەی خێرای کردووە:

نێتۆ کارا -فەرمی

نەورۆز بە فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ نێتۆ کارا، هێرشبەری بەڕازیلی راگەیاند و ئەم یاریزانە بووە یەکەم زیادکراوی زستانە و یانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ناساندی.

 ئەحمەد ئیسیا – قۆناخی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی

بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، گفتوگۆکان لەگەڵ یاریزانی نەیجیری ئەحمەد ئیسیا گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی، هەردوولا لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتوون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم یاریزانە دەبێتە دووەم گرێبەستی نەورۆز.

سەجاد عەلا گەڕانەوە بۆ خولی ئەستێرەکان

نەورۆز گورزێکی دیکەی وەشاندووە بە گەڕاندنەوەی هێرشبەری عێراقی سەجاد عەلا،  ئەم یاریزانە کە لە یانەی نەجرانی سعودی یاری ده‌كات، لە رێگەی دەروازەی نەورۆزەوە دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق.

یاریگا زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه‌ نه‌ورۆز گۆرانكاری گه‌وره‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ ده‌كات و پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌لی كه‌ریم تیپه‌كه‌ له‌ قۆناخی داهاتوو به‌ به‌هێزی بگه‌رێته‌وه‌ و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button