هاندەرێک لە کاتی یارییەکەی مانچێستەر یونایتد کۆچی دوایی کرد

یاریگا ـ
هاندەرێکی یانەی لیدز یونایتد لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گیانی لەدەستدا.
یانەی لیدز یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، دوای رووداوێکی دڵتەزێن لە یاریگای ئیلاند رۆد لە یارییەکەی دوێنێ یەکشەممە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، گیانلەدەستدانی هاندەرێکی راگەیاند.
🤍 Leeds United is devastated to confirm that a supporter sadly passed away following a medical emergency ahead of today’s game.
The thoughts of everyone at the club are with the family and friends of the supporter at this exceptionally difficult time.
— Leeds United (@LUFC) January 4, 2026
لە بەیاننامەیەکی یانەکەدا هاتووە:
لیدز یونایتد بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە هاندەرێکی یانەکەمان لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئیلاند رۆد کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی پێش دەستپێکردنی یارییەکە لە یاریگادا تووشی حاڵەتێکی فریاگوزاری پزیشکی بووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:
لەم کاتە سەختەدا دڵی هەموومان و هەموو هاندەرانی لیدز یونایتد لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردووە و و لەم ساتەوەختە قورسەدا لەگەڵیانین.
یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر گۆڵێک کۆتایی هات و ماتیۆس کونیا لە خولەکی 65 یارییەکەی یەکسان کردەوە و مانچێستەر یونایتدی لە شکست رزگار کرد.



