
یاریگا –
ئەمڕۆ بە فەرمی دەرگای گواستنەوەی زستانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرایەوە، یانەی دهۆک بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی،خەریکە چوار گرێبەستی گەورە و یەکلاییکەرەوە رادەگەیەنێت
تۆڕی وەرزشی یاریگا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە باڵا و پشتڕاستکراوەکانی، ناوی ئەو ئەستێرانە ئاشکرا دەکات کە دهۆک کار بۆ گواستنەوەیان دەکات و ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ش ئاشكرا ده‌كات یانه‌كه ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد سەرپشک کراوە
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، کارگێڕی یانەی دهۆک دەسەڵاتی تەواو و رەهایان داوەتە راهێنەر عه‌بدولغه‌نی شه‌هد بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی ریشەیی لە پێکهاتەی تیپەکەدا بکات. راهێنەر سەرپشک کراوە لەوەی کێ دەهێنێت و دەستبەرداری کێ دەبێت، بە ئامانجی دروستکردنی تیپێکی رکابەر بۆ قۆناخی داهاتوو.
یاریگا لیستە نهێنییەکە ئاشکرا دەکات:
یوسف بن سۆدە یەکەم وێستگەی بەهێزی دهۆک، گواستنەوەی هێرشبەری تونسییه‌كه ته‌واو بووه بڕیاره سبه‌ی بگاته دهۆك و به‌فه‌رمی ئه‌و یاریزانه بناسێنرێت و دواتر پەیوەندی بە مەشقەکانەوە بکات.
سوپرایزی گەورەی دهۆک بریتییە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ یاریزانێکی خاوەن ئەزموونی ئەوروپی ئه‌ویش ئیزاک سێموانکامبۆیه، یاریزانێکی فرەپۆستە، پێشتریش یاریگا زانیاری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه گفتوگۆیان كردووه.
ئه‌م یاریزانه پێشتر یاری بۆ تیپی یەکەمی یانەی ماڵمۆی سویدی و هەروەها لە تەمەنی لاوی‌دا یاریزانی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی بووە، گفتوگۆکان قۆناخی زۆر باشیان بڕیوه، نزیکە لەوەی ببێتە یاریزانی دهۆک و هه‌مووشتێك ته‌واو بكرێت.
هه‌روه‌ها دهۆک دەیەوێت بەهێنانی عەلا عەباسی یاریزانی یانه‌ی نه‌جه‌ف هێڵی پێشەوەی زۆر به‌هێزبكات،بەپێی سەرچاوەکەی یاریگا، دهۆك له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی و تەنیا وردەکارییە بچووکەکان ماون بۆ راگەیاندنی.
یاریگا وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رچاوه پێشتر رایگه‌یاندبوو دهۆك له‌گه‌ڵ خالید كرداغلی یاریزانی پێشووی هه‌ولێر گفتوگۆی كردووه، له دوایین زانیارییه‌كان كه ده‌ست یاریگا كه‌توون، ئه‌م یاریزانه به ئه‌گه‌رێكی زۆر له چه‌ند رۆژی داهاتوو واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌روه‌ها یانه‌ی دهۆك ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و ناوه‌خۆی ده‌بێت له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانیك زاكری، به‌ڵام هێشتا راهێنه‌ر به‌ته‌واوی له ده‌سته‌رداربوونی یاریزانه‌كان خۆی یه‌كلایینه‌كردووته‌وه، ده‌ستبه‌رداربوون له هه‌ندێك یاریزان به‌نده به‌و ته‌واوكردنی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه راهێنه‌ر داوای كردوون.



