
یاریگا –
لینارت کارڵ، دروستکەری یاریی یانەی بایرن میونشن لەم وەرزەدا بە بەهرە ناوازەکەی یانهكانی سهرسامكردووه، ئەمەش دوای درەوشانەوەی لەگەڵ تیمی یەکەمی یانەکەیدا، ئێستا پێشبینییەکی زۆر هەیە کە لە داهاتوودا ئەم یاریزانە گەنجە ببێتە یەکێک لە هێما و ئایکۆنە گەورەکانی یانە ئەڵمانییەکە.
درەوشانەوە لەناو ئەستێرەکاندا
ئەم یاریزانە لێهاتووە کە لە هێڵی ناوەندی وهك پلەیمەیکەر یاریی دەکات، سوودی لە پێکانە درێژخایەنەکەی جەمال موسیالا وەرگرت کە لە جامی جیهانی یانەکانی رابردوودا تووشی بوو، بەمەش توانی شوێنی خۆی لەناو ئەستێرەکانی تیمی یەکەمی بایرن بکاتەوە. کارڵ نەک تەنیا لە ناوەڕاست، بەڵکو لە باڵەکانیشدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
🗣️ Karl, la joya de 17 años del Bayern, sorprende: “El Madrid es el club de mis sueños”https://t.co/4xJuApaBRz
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) January 4, 2026
شکاندنی ریکۆردەکانی چامپیۆنزلیگ
لینارت کارڵ تەنیا لە 17ساڵ و 290 رۆژیدا، مێژووی نووسییەوە. ئەو بوو بە یەکەم یاریزانی خوار 18ساڵ کە بتوانێت لە سێ یاری لەسەریەکی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپادا گۆڵ تۆمار بکات.
ئامارەکانی لەم وەرزەدا:
بەشداری لە 20 یاری کردووە لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا.
6گۆڵی تۆمارکردووە.
2 ئەسیستی هەبووە.
لێدوانە شۆککە: “ریاڵ مەدرید خەونی منە”
نرخی ئەم یاریزانە لە ئێستاوە گەیشتووەتە 60 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستەکەی تاوهكو ساڵی 2028 لەگەڵ بایرن بەردەوامە. بەڵام لە کار چالاکییەکی یانەکەیدا و لە کاتی سەردانی کردنی یەکێک لە گروپەکانی هاندەرانی بایرن، لێدوانێکیدا کە هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد.
کارڵ گوتی،
“بایرن یانەیەکی زۆر زۆر گەورەیە و یاریکردن لێرە خەونە، بەڵام بە دڵنیاییەوە رۆژێک لە رۆژان دەمەوێت گرێبەست لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆ بکەم. ئەوە یانەی خەونەکانمە.
هەرچەندە دواتر گوتیشی،
“بێگومان بایرن شتێکی زۆر تایبەتە و زۆر دڵخۆشم لەم یانەیە”، بەڵام ئەم دانپێدانانەی بۆ ریاڵ مەدرید، دەنگۆیەکی گەورەی لە میدیاکانی ئەوروپا دروستکردووە و وەک ئاماژەیەک دەبینرێت بۆ گواستنەوەی لە داهاتوودا بۆ بێرنابیۆ.
کارڵ، یەکەم گرێبەستی پیشەگەری خۆی لە 2025 لهگهڵ بایرن واژۆ كردووه، بهڵام بههۆی ئهو ئاسته بهرزهی پێشكهشی كردووه یانهكانی ئهوروپا ههوڵی گواستنهوهی دهدهن.



