Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بۆچی هەمووان چاوەڕێی چوارشەممەن؟ گواردیۆلا پەیامێکی توند دەنێرێت

ئایا خەونی نازناوەکە بۆ مانچێستەر سیتی کۆتایی هات؟

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، رەتیکردەوە باس لە بارودۆخی تیپەکەی بکات لە ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی، دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لەسەریەک یەکسانبوو.

مانچێستەر سیتی نەیتوانی پارێزگاری لە پێشکەوتنەکەی بکات و لە کۆتا خولەکەکانی کاتی زیادکراودا گۆڵی یەکسانبوونی لەلایەن چێڵسییەوە لێکرا، یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) کۆتایی هات. ئەمە دووەم یەکسانبوونی سیتی بوو لە دوای یارییەکەی بەرامبەر سەندەرلاند لە  پێنجشەممەی رابردوو. بەم ئەنجامەش، سیتی بە جیاوازی شه‌ش خاڵ کەوتە دواوەی ئارسیناڵی پێشەنگ.

شیکردنەوەی گواردیۆلا بۆ یارییەکە

گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی “BBC” رایگەیاند،

“یارییەکی نایابمان بەرامبەر تیپێکی گەورە كرد، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی هەر سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین، ئێمە کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان لەدەست نەدا، بەڵام چێڵسی گۆڵی خۆی تۆمارکرد، بۆیە دەبێت شیکردنەوە بۆ ئەوە بکەین کە روویدا.”

ئەو راهێنەرە کاتالۆنییە گوتیشی،

“چێڵسی ریتمی یارییەکەی خێرا کرد و فشارێکی توندتری خستە سەرمان، چەند هەلێکیان دروستکرد چونکە لە سەرەتای گێمی دووەمدا تۆپمان زۆر لەدەستدەدا، چێڵسی پاڵەوانی جیهانە، ئەوان تیپی ئەکادیمیا نین و یاریزانی ئاست بەرزیان هەیە. ئێمەش لە گێمی دووەمدا چەند هەلێکمان لەدەستدا و یاریزانەکانم نەیانتوانی سوودی لێ وەربگرن.”

سەبارەت بە جیاوازی خاڵەکان لەگەڵ ئارسيناڵ، گواردیۆلا تەنيا گوتی،

“ئێستا دەبێت پشوو بدەین بیربكه‌ینه‌وه‌، پاشان دەبینین چوارشەممە چی روودەدات.”

گورزێکی کوشندە بۆ هێڵی بەرگری

جگە لە لەدەستدانی خاڵەکان، مانچێستەر سیتی دوو گورزی توندی بەرکەوت بەهۆی پێکانەوە. هەریەک لە رۆبن دیاز و یۆشکۆ ڤاردیۆل تووشی پێکان بوون و یاریگایان جێهێشت.

گواردیۆلا نیگەرانی خۆی دەربڕی و گوتی،

“بەداخەوە دۆخەکە باش دەدەرناکەوێت، سبەی پشکنینی زیاتر دەکەن، بەڵام پێموایە بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دوور دەکەونەوە.”

یارییەکانی داهاتوو

بڕیارە چوارشەممە مانچێستەر سیتی میوانداری برایتن بکات، لە کاتێکدا ئارسیناڵی پێشەنگ پێنجشەممە لە یارییەکی لوتکەدا رووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button