Loading...
عێراقکوردستان

دهۆک لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و سنوورێکی بۆ ئەمانەی بەغدا دانا

عەبدولغەنی شەهد سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ئەمانە پێشکەشی هاندەران دەکات

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە، عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا پێشکەشی هاندەران دەکات.

جارێکی دیکە دهۆک گەڕایەوە سەرکەوتن و لە گەڕی 10ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە ئەنجامی 1 _ 0 لە ئەمانەی بەغدای بردەوە، سێیەم سەرکەوتنی بە دوای یەک بوو بۆ هەڵۆکانی چیا بە راهێنەرایەتی عەبدولغەنی شەهد دوای وەرگرتنی ئەرکەکەی، مونتەزڕ محەمەد بەرگریکاری دهۆک لەم یارییەدا لە خولەکی 90 لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور کرایە درەوەی یاریگا.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەر و فریاد رەسەکەی دهۆک دوای یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنەکەیان گووتی:

ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و شایستەی سەرکەوتن بووین، ئێستا دەتوانم بڵێم لەسەر رێگایەکی راستین و یاریزانەکان لە ئەرکەکانیان تێدەگەن، ئەم سەرکەوتنە پێشکەش بە هاندەران کە بەم کەشە ساردە لە یاریگا ئامادە بوون بۆ هاندانمان، بە هۆی زۆری یارییەکان لە خولەکە پێویستمان بە گۆڕانکارییە و یاریزانی نوێ دەهێنینە ریزی تیپەکەمان.

لە 10 یاریی رابردوو دهۆک 14 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندی 11 دێت، گەڕی داهاتووش له یاریگای خۆی رووبەڕووی مینا دەبێتەوە، ئەمانەی بەغداش دوای دوو سەرکەوتنی بەدوای یەک بەرامبەر شوڕتە و نەورۆز، ئەمڕۆ سنورێکیان بۆ دانرا و بە 15 خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button