Loading...
عێراقکوردستان

هۆکاری شکستەکەی زاخۆ بەرامبەر شوڕتە ئاشکرا بوو

ویسام رزق: ئێمە لە شوڕتە باشتر یارییمان کرد

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری زاخۆ هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر شوڕتە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئێمە لە شوڕتە باشتر یارییمان کرد و یاریزانەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.

لە گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 بە شوڕتە دۆڕا، شوڕتە یەکەم یاریی بوو لە یاریگا تایبەتەکەی خۆی یاریی کرد، محەمەد داود یاریزانی شوڕتە مێژووی تۆمار کرد کاتێک یەکەم گۆڵی لەم یاریگا تازەیەی شوڕتە تۆمار کرد.

ویسام رزق، راهێنەری زاخۆ  دوای یارییەکە هۆکاری شکستەکانی باسکرد و دەڵێت سێ خاڵی زۆر گرینگمان لە دەستدا:

یاریزانەکانم ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و ئێمە لە شوڕتە باشتر یارییمان کرد، بە داخەوەم کە ئەم سێ خاڵەمان لەدەستدا، دابڕانی چەند یاریزانێک لە یارییەکە هۆکاری سەرەکی شکستەکەمان بوو، چەند جارێک گەیشتینە گۆڵی تیپی بەرامبەر بەڵام بەخت لەگەڵ ئێمە نەبوو، لەگەڵ کارگێڕی تیپەکە لە هەوڵداین ریزەکان رێکبخەینەوە و چەند یاریزانێکی کاریگەر بگوازینەوە تیپەکە.

بە هۆی پێکانەوە لەم یارییە شێرکۆ کەریم ئامادە نەبوو، هەردوو یاریزان ناسڕ محەمەدۆی یەمەنی و ئۆرێنهۆی بەڕازیلیش بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر کەرخ، نەیانتوانی لە یاریی شوڕتە یاریی بکەن.

زاخۆ بە 15 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم مایەوە، گەڕی داهاتووش میوانداری ئەمانەی بەغدا دەکات، شوڕتە بە 18 خاڵ هاتە ریزبەندی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و گەڕی داهاتوو بەرامبەر قاسم یاریی دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button