Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

گورزێکی کاریگەر؛ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ئەستێرەیەکی مەغریب کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکی هەستیاردا هەڵبژاردەی مەغریب یاریزانێکی گرنگ لەدەست دەدات و تا کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ناگەڕێتەوە.

مەغریب کە خۆی میواندارێتی پاڵەوانێتیەکەی کردووە، ئەمشەو توانی بە گۆڵێکئ بێ وەڵام لە تەنزانیا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی 16 لەو یارییەی تێیدا جارێکیتر براهیم دیاز وەک پاڵەوان و فریادڕەس خۆی سەلماند و خاوەنی تاکە گۆڵەکەی وڵاتەکەی بوو.


هەر لەو یارییەدا عیزەدین ئۆناحیی ناوەڕاستکار بەهۆی پێکانەوە بەشداریی نەکرد، بەڵام دەرکەوت کە گرفتەکەی سووک نییە. ئەوەش بەپێی لێدوانی وەلید رەگڕاگی راهێنەر و وتی

ئۆناحی لە راهێنانەکانی دوێنێ دووچاری پێکان هات. ماسوولکەی پووزی پچڕاوە. بەوهۆیەوە تا دوای جامەکە ناگەڕێتەوە. بۆ ماوەی 5-6 هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئۆناحی کە بۆ یانەی پاناتیانکۆسی یۆنانی یاریی دەکات، یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەم نەوەیەی هەڵبژاردەی مەغریب کە لە مۆندیالی 2022 توانیان بە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێرینی جامەکە، مێژوو بۆ وڵاتەکەیان بنووسنەوە.

دیاز لە ئاهەنگی دوای گۆڵەکەیدا، درێسەکەی ئۆناحی بەرزکردەوە و گۆڵەکەی پێشکەشی هاوتیمەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button