
یاریگا –
ئەستێرەیەکی بایرن میونشن کە ئێستا یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکیی و کاریگەرەکانی یانە باڤارییەکە، بیری لای پۆشینی درێسی ریال مەدریدە.
لێنارت کارڵ، گەوهەری لاو لە بایرن سەرەرای بچووکی تەمەنی کە تازە 17 ساڵە، بە ئاستە نایابەکەی سەرنجەکانی بۆلای خۆی راکێشاوە و ئەم وەرزە رەگەزێکی گرنگی ڤینسینت کۆمپانی راهێنەرە.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، یاریزانە ئەڵمانییەکە راشکاوانە باسی لە خواستی خۆی کرد بۆ پۆشینی درێسی مەدرید و وتی
بایرن یانەیەکی زۆر زۆر گەورەیە. خەونە یاریکردن لە بایرن. بەڵام بەدڵنیاییەوە لە قۆناخێدا دەمەوێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکەم. چونکە ریال یانەی خەونەکانمە. بێگومان بایرنیش شتێکی زۆر تایبەتە و لە یانەکەدا زۆر شتی سەرنجڕاکێش هەن.
کارڵ کە لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەری و باڵی راستیش یاریی دەکات، لەم وەرزەی بوندێسلیگا لە 13 بەشدارییدا خاوەنی سێ گۆڵ و ئەسێستێکە. ناوبراو سەرەڕای بچووکی تەمەنی، بەڵام لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی وەک چامپیۆنزلیگیش توانیویەتی خۆی بسەلمێنێت کە لە 4 یارییدا 3 گۆڵی تۆمارکردووە.
🚨 Bayern gem Lennart Karl: “Bayern is a very very big club. It’s a dream to play there. But at some point I definitely want to go to Real Madrid”.
“That’s my dream club. Of course, Bayern is something very special and it’s a lot of fun at the club”, told @SkySportDE. pic.twitter.com/7Z4Y8OUZAw
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 4, 2026



