Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی دەبوو ریال مەدریدێکی جیاواز ببینرێت؟ ئاسێنسیۆ وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە بردنەوەیەکی گەورە دەستی بە یارییەکانی ساڵی نوێی 2026 کرد کاتێ لە هەفتەی 19ی خولی ئیسپانی 5-1 لە ریال بێتیسی بردەوە.

ریال ماوەیەک بوو ئەنجامەکانی بە دڵی هاندەرانیان نەبوو، یان بردنەوەکانیشیان بە زەحمەت بوو. بەجۆرێک، لە کۆی 6 یاریی لە مانگی دیسەمبەری رابردوو، دوو جار شکستیان خواردبوو. بۆیە بۆ ساڵی نوێ، بەبێ کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەکەمی یانەکە روخسارێکی جیاوازتریان پیشاندا. وەک راول ئاسێنسیۆ کە خاوەنی گۆڵی سێیەمی میرێنگی بوو بەرامبەر یانە باسکیەکە، وتی

دەبوو وێنەیەکی جیاوازتر لەوە پیشان بدەین کە لە مانگی دیسەمبەر پیشانماندا. گۆڵەکەشم پێشکەشی کوڕێک کرد کە لە دورگەکانی کەنارییە و دووچاری شێرپەنجەی خوێن بووە و ماوەیەکی زۆرە پێوەی دەناڵێنێت. زۆر هەستێکی جوانیشم هەبوو کە پێشکەشی ئەوم کرد.

ریال بەو بردنەوەیە، کە تێیدا گۆنزالۆ گارسیا پاڵەوانی سەرەکی بوو بە تۆمارکردنی هاتریک، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ کەمکردەوە بۆ چوار خاڵ.

هاوکات بردنەوەکە بۆ شاهانەکان پاڵنەرێکی گەورەدەبێت بۆ یارییە قورسەکەی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیان کە لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبنەوە لەنێو خاکی سعوودیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button