
یاریگا –
پێشهاتەکان خێرا روودەدەن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئێنزۆ مارێسکا کە هەفتەی رابردوو بە رێککەوتنی دوولایەنە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی جێهێشت. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو زانیاریی نوێی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو.
لیام رۆسێنیۆری ئینگلزی و راهێنەری ستراسبۆرگی فەڕەنسی کە هەر لە سەرەتاوە وەک بەهێزترین پاڵێوراو بۆ پۆستەکە ناوی دەبرا، شەوی رابردوو لەدوای یارییەکەیان بەرامبەر نیس یەکەمین ئاماژی بەهێزی دا بۆ وەرگرتنی پۆستی یانە ئینگلزییەکە.
بەپەلە؛ ئاماژەی بەهێز لە راهێنەرە چاوەڕوانکراوەکەی چێڵسی بۆ شوێنگرەوەی مارێسکا
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرچی لیام هێشتا بەفەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی بلووز نەکردووە، بەڵام فڕۆکەی تایبەتی گرتووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنساوە گەشتی لەندەن دەکات بۆ ئەو مەبەستە.
Liam Rosenior est attendu à Chelsea, avec qui il n’a pas encore signé son contrat, dans les prochaines heures : il a pris un vol pour Londres, depuis Strasbourg.
➡️ https://t.co/sWnZoo1IDL pic.twitter.com/XJ9SElfJc8
— L’Équipe (@lequipe) January 4, 2026
کاردانەوەکان بەتایبەت لەنێو هاندەرانی چێڵسی بۆ دوورخستنەوەی مارێسکا هەرزوو دەستیپێکرد بەوەی ناڕازیین لە بەڕێوەبردنی یانەکەیان لەبری دەستکەوتە وەرزشییە گەورەکان کەچی تەرکیز خراوەتەسەر بازرگانیکردن و کۆکردنەوەی پارە.
هۆکاری سەیر و سەمەرەی مارێسکا بۆ وەرنەگرتنەوەی قەرەبوو لە چێڵسی!



