
یاریگا –
کەریم بێنزێما، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، وەڵامی دەنگۆیرڕۆیشتنی لە ئیتحادی سعودی دایەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بێنزێما کاتێک گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، یانەی ئیتحاد بەجێدەهێڵێت. لەگەڵ ئەوەی ئێستا بێنزیما لە گواستنەوەی بێ بەرامبەردایە و توانای دانوستانی لەگەڵ یانەکانی دیکە هەیە بەبێ ئەوەی پێویست بکات هەماهەنگی لەگەڵ یانەکەی ئێستای بکات، هاندەرانی یانەی ئیتیحاد بە رۆیشتنی ئەستێرە فەرەنسییەکە نیگەرانن، بەتایبەتی کە باس لەوە دەکرێت ئۆفەری بەرچاوی پێشکەش کراوە.
بێنزێما دوای یارییەکەی بەرامبەر تەعاون باسی لە داهاتووی خۆی کرد و گوتی:
ئەوەی گرنگە ئێستا یاریزانی ئیتیحادم و زۆر دڵخۆشم، بێ گومان، لێرە بەردەوام دەبم و ئامانجیشم ئەوەیە کە یارمەتی تیپەکە و هاوڕێکانم بدەم.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
وەک کاپتنی تیپەکە و بەئەزموونترین یاریزانی کۆمەڵەکە هەوڵدەدەم هەموو هەوڵێک بدەم بۆ یارمەتیدانی ئەوانی دیکە چونکە ئەوان وەک برا بچووکەکانمن، هەست بە ئاسوودەیی و رازیبوون دەکەم لەگەڵیان و ئامانجیشمان بەردەوامبوونە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.
لە هەفتەی 13ی خولی رۆشنی سعودیەدا، یانەی ئیتیحاد بە ئەنجامی1-0 لە تەعاونی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 23 خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی جێگیر بوون.



