Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کارڤاخاڵ بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دانی کارڤاخاڵ دەیەوێت لە یانەی ریال مەدرید بەردەوام بێت
و بەهیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانە شاهانەکە ناکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدا، کە چەندین دەستەوارە لەلایەن یانەکانی دیکەوە پێشکەش بە کاپتنەکەی مەدرید کراوە، بەڵام دانی نایەوێت جگە لە قەڵای سانتیاگۆ، بەرگریی لە هیچ قەڵایەکی دیکە بکات.

ئەمڕۆ بەفەرمی بەرگریکارە ئەزمووندارەکەی ریال لە پێکانەکەی گەرایەوە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر بێتیس ناوی لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکاندایە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕواندەکرێت مێرەنگی گرێبەستی کاپتنەکەی نوێبکاتەوە، ئەگەر یاریزانەکە بیسەلمێنێت هێشتا توانای رکابەریی هەیە و رۆل و گرنگی خۆی لە پێکهاتەی یانەکە هێشتا وەک خۆی ماوە.

پاش 13 وەرز یاریکردن بۆ یانەی شاهانە، کارڤاخاڵ ئێستا دەزانێت جەستەی بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات، لە کاتێکدا ریال مەدرید بە ماڵی خۆی دەزانێت و ئارەزووی مانەوە دەکات.

ریال مەدرید لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی بەرگریکارەی پەلەی نییە، چاوەڕێی کات و ساتی گونجاو دەکات تاوەکو چارەنووسی یاریزانەکە یەکلاییبکاتەوە، چونکە کارڤاخاڵ لای یانەکە لە تەنها یاریزانێک زیاترە و کەسایەتی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام ئێستا هیچ نزیکبوونەوەیەکی فەرمی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button