
یاریگا –
دانی کارڤاخال دوای پێکانێکی درێژخایەن گەڕایەوە و بۆ یارییەکەی ریال بێتیس ئامادەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2026 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی هەژدەی لالیگا کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر لە بێرنابیۆ میوانداری ریال بێتیس دەکات.

ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی بێتیس بڵاوکردەوە، دانی کارڤاخال، بەرگریکاری ئیسپانی بانگهێشتکراوە و بۆ یارییەکەی بێتیس ئامادەیە.
کارڤاخال لە 27ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەهۆی پێکان لە ئەژنۆی دابڕاوە، لەدوای 93 رۆژ یەکەمجارە بانگهێشتی یارییەکەی یانەکەی دەکرێت.



