
یاریگا –
دزەپێکردنی نامە نهێنییەکانی نێوان بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد لە گرووپێکی (WhatsApp)، پەردەی لەسەر قەیرانێکی گەورەی ناوخۆیی یانەکە هەڵدایەوە. کارگێڕی شەیتانە سوورەکان لە شێوازی تاکتیکیی رۆبن ئامۆریمی راهێنەر بێزارن و پێیان وایە توانای یاریزانەکانی بە هەند وەرناگرێت.
کێشەکە چییە؟ (پلانی 3-4-3)
رۆبن ئامۆریم، کە پێشتر لە پۆرتوگال سەرکەوتوو بوو، سوورە لەسەر ئەوەی لە ئینگلتەراش بە پلانی (3-4-3) یاریکردن بە سێ بەرگریکار بەردەوام بێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی یانەکە پێیان وایە ئەم پلانە لەگەڵ یاریزانەکانی ئێستا ناگونجێت؛ هەرچەندە لە هێرشبردن لە باڵەکانەوە باشە، بەڵام بەرگرییەکە بە تەواوی رووت دەکاتەوە و پارێزراو نییە.
نامە دزەپێکراوەکانی واتسئەپ
رۆژنامەی دهیلی مهیل ناوەڕۆکی نامەکانی ناو گرووپی بەڕێوەبەرانی یانەکەی ئاشکرا کردووە.
کریستۆفەر ڤیڤێل (سەرۆکی بەشی گرێبەستەکان)، نامهیهكی لێدوانەکانی مارکۆ سیلڤا – راهێنەری فولهام و ئالێکس ئایۆبی بۆ ناو گرووپەکە وەک بەڵگەیەک بۆ شکستخواردنی پلانەکەی ئامۆریم ناردووه.
مارکۆ سیلڤا چی گوتبوو؟ ئێمە دەمانزانی ئەوان تەنیا بە دوو یاریزانی ناوەڕاست یاریی دەکەن و حەزیان لە پەستانی بەرزە، بۆیە لە ناوەڕاستدا زۆرینەی ژمارەییمان دروستکرد و لێمان بردنەوه، بەو سادەییە.”
ئایۆبی چی گوت؟ “دەمانزانی دەتوانین بچینە پشت بەرگرییەکانیان.”
ڤیڤێل ئەم قسانەی کردۆتە چەکێک بۆ ئەوەی داوا لە ئامۆریم بکات واز لە کەلە رەقی بهێنێت و نەرمتر بێت لە گۆڕینی پلانەکەیدا.
پەیوەندییەکان گرژی تێکەوتووە
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە هەفتەکانی رابردوودا پەیوەندی نێوان ئامۆریم و جەیسۆن ویلکۆکس (بەڕێوەبەری هونەری) گرژی و ساردی تێكهوتوه.
ئەمە لە کاتێکدایە مانچێستەر یونایتد لە دۆخێکی خراپدایە و لە کۆی 19 گەڕی خولەکە، بە جیاوازی 18خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە و لە پلەی شەشەم دێت.



