روبن ئامۆریم لە پلانەکانی یانەکەی بۆ مێرکاتۆ رازی نییە

یاریگا-
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، لە پلانی مێرکاتۆی یانەکەی نیگەرانە بەڵام نایەوێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاشکرای بکات.
راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لە پێشووتردا لە چەند لێدوانێک رایەگەیاند کە داڕشتەی 3-4-3 باشترین داڕشتەیە بەلایەوە، بەڵام پێویستی بە کات، ئارامگری و پارەیەکی زۆر هەیە.
هەستدەکەم ئەگەر بمانەوێت بە باشترین شێوە پلانی 3-4-3 جێبەجێبکەین،
پێویستمان بە کات و پارەیەکی زۆر دەبێت.چونکە تێدەگەم کە ئەوە روونادات، بۆیە دەبێت پێکهاتەکە بگونجێنم.
شەیتانە سوورەکان لە یاریی بەرامبەر نیوکاسڵ بە چوار بەرگریکار یاریی کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، بەڵام لە یاریی بەرامبەر وۆڵڤز گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی سێ بەرگری و بە یەکسانبوون لە یارییەکە هاتە دەرەوە.
دوا بەدوای ئەو ئەنجامانە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد، راهێنەرە پۆرتووگالییەکە رەتیکردەوە سەبارەت بە لێدوانەکانی پێشووی روونکردنەوە بدات.
نامەوێت قسە لەسەر ئەوە بکەم، تەنها سەرنجم لەسەر یارییەکەی بەرامبەر لیدزە.



