Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس یانەیەکی پێشووی دەکڕێتەوە

یانەی منداڵیی..

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی ئاتلێتیک لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری بیانی ئامادەرکاریی بۆ کڕینی ئەو یانەیە دەکات کە ژیانی پیشەگەریی تێدا دەستپێکرد.

بەرگریکارەکەی پێشووی ریال مەدرید و سێڤییا، لە هەوڵدایە بۆ کڕینی یانەی سێڤییا و ئامادەیە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بۆ کڕینی یانەکە.

ئەفسانەکەی هێڵی بەرگری، شانبەشانی کۆمەڵێک وەبەرهێنەری بیانی کاردەکات، لەنێویاندا کۆمەڵێک وەبەرهێنەری ئەمریکی، بۆ کڕینی خاوەندارێتی تەواوی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس.

هەرچەندە رامۆس گەورەترین وەبەرهێنەر نییە و پارەیەکی زۆری نادات، بەڵام وەک کەسی سەرەکی سەرکردایەتی پڕۆسەکە دەکات بەهای یانەکە بە 400 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، بەڵام گرێبەستەکە پەیوەست دەبێت بە وردەرکاریی قەرزەکانی سێڤییا، چونکە ئێستا یانەکە بەدەست کێشەی دارایی و کەڵەکەبوونی قەرێکی زۆرەوە دەناڵێنێت، کە رەنگە 180 ملیۆن یۆرۆ بێت، ئەوەش پرۆسەکەی خاوکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەم قەرزانەوە رەنگە دەستەوارەکەی رامۆس گەورەترین دەستەوارە نەبێت بۆ سێڤییا، بۆیە گفتووگۆکان کاتێکی زۆر دەخایەنێت و رەنگە رامۆس زۆر چاوەڕێنەکات و لەو ماوەیەدا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

بەپێی یاساکانی لالیگا، رێگە نادرێت کەسێک کە خاوەندارێتی یانەکەیەک دەکات، لە هەمان کاتدا یارییش بۆ ئەو یانەیە بکات،
بەرگریکارە تەمەن 39 بەهارییەکە ئێستا یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت یاریی بۆ یانەیەکی دیکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button