Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس و چێڵسی ململانێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیتاڵی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بە وردی چاودێری ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی ئیتاڵی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ساندرۆ تۆنالی لەژێر چاودێری وردی چێڵسیدایە، یانە لەندەنییەکە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە 25 ساڵانییە دەکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بلوز لەم زستانە هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی نیوکاسڵ نانێت، بەڵکو لە هاوینی داهاتوو هەوڵەکانی دەستپێدەکات.

بەڵام چێڵسی بێ رکابەر نییە و یوڤێنتوسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات، خانمە پیرەکە لە ئێستاوە خۆی بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئامادە دەکات و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەهەرشێوەیەک بێت خەونەکەی بکاتە راستی و تۆنالی بگوازێتەوە.

تۆنالی هاوینی 2023 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئەیسی میلانی جێهێشت و پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد. تاوەکو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ماگپایز هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.

تۆنالی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 82 یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە، حەوت گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button