Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی چاودێری تۆنالی دەکات و ریال مەدرید ناوەڕاستکارێک دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی چاودێری ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ یونایتد دەکات و دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەستێرە 25 ساڵانییەکە بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ناپۆلی هێشتا گرنگی بە کۆبی مەینوو، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەدات، بەڵام تاوەکو نۆوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی یانە ئیتاڵییەکە جێنەهێڵێت، ئۆفەر پێشکەشی مەینوو ناکەن – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

ریال مەدرید هاوینی داهاتوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدری، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی دەستپێدەکات – مارکا

چابی ئاڵۆنسۆ داوای گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک لە مێرکاتۆی زستانەدا دەکات – مارکا 

چێڵسی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز، ناوەڕاستکاری ئاستۆن ڤێلا تەرخان دەکات – فیچاخێس

ئاستۆن ڤێلا ئارەزووی گواستنەوەی عومەر مەرمووش دەکات کە لە مان سیتی دەرفەتی پێویستی پێ نادرێت – تیم تۆک

بارسێلۆنا لە کێبڕکێی گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، پێش میلان و بایرن میونشن کەوتووە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی کارلۆس بالێبا، ناوەڕاستکاری بڕایتن ململانێی مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام دەکات – کاوت ئۆفساید

دوو یانەی پرێمەرلیگ و فەنەرباچێ هەوڵی گواستنەوەی ماتیۆ گویندۆزێ، ناوەڕاستکاری لازیۆ دەدەن – لێکیپ

رۆما چووە کێبڕکێی گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزا، هێرشبەری لیڤەرپوول – کۆرێری دێلۆ سپۆرت

Back to top button