
یاریگا –
هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا دان بەوەدا دەنێت تیمەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل شایستەی بردنەوە نەبووە، بەڵام ئەوە رۆڵی خوان گارسیا بوو سێ خاڵی بۆ بەدەستهێنان.
بارسا هەفتەی 19ی لالیگا و لە دیربی کاتالوونیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دووچاری ئاستەنگیەکەی زۆر بووەوە بەرامبەر خاوەن ماڵ. بەجۆرێک تا خولەکی 86 و کە تێیدا دانی ئۆلمۆ تۆری یانەی دژبەری هەژاند، تیەمەکەی فلیک چەندینجار هێرشی مەترسیداریان لەسەر دروستبوو کە گەر رۆڵی پاڵەوانانەی گارسیای گۆڵپارێز نەبووایە رەنگە بلاوگرانا بە قورسی شکستی خواردبا.
دوای یارییەکە راهێنەرە ئەڵمانییەکە راشکاوانە دانی بەوەدانا کە تیمەکەی شایستەی سێ خاڵی یارییەکە نەبووە، هاوکات رۆڵی گارسیای بەرزنرخاند و وتی
شایستەی ئەم بردنەوەیە نین، با راستگۆبم. بەڵام پێویستە بڵێم سوپاس بۆ تۆ گارسیا، چونکە یارییەکی باوەڕپێنەکراوی ئەنجام دا. ئەو یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان.
فلیک لە وەسفی زیاتری گۆڵپارێزەکەیدا وتی
ئێمە خاوەنی گۆڵپارێزێکی سەرنجڕاکێشین. ئاستی ئەو تەنها لە یارییەکەی یارییەکەی ئەمڕۆ نا، بەڵکوو گارسیا بەگشتی یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. زمانی جستەی، ئارامییەکەی، لە هەر خولەکێکدا ئەوانەی لێدەبینیت. بەڵێ دەیبینیت. ئەو لە پشتمانەوە پاڵپشتێکی گەورەی ئێمەیە.
ئاستە خەیاڵیەکەی ئەمشەوی گارسیا لەم بەستەرەی خوارەوەدا ببینە:
Joan Garcia vs Espanyol pic.twitter.com/xpZOWAMJtI
— 🕊️ (@MagicalXavi) January 3, 2026
دوای یارییەکە، هانزی فلیک وەک سوپاسگوزاریەک بۆ خوان، راستەوخۆ رۆشت بۆلای و باوەشێکی توندی بەو گۆڵپارێزەدا کرد کە وەک باشترینی یارییەکەش دەستنیشانکرا.
Hansi flick celebrating Joan Garcia after the match 👏🔥
— MC (@CrewsMat10) January 3, 2026
بەو بردنەوەی بارسا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 49 و جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدریدی پلەی دووەم کردە 7 خاڵ، بەڵام یارییەک کەمتر بۆ یانەکەی پایتەخت.



