
یاریگا –
لە هەفتەی 20ی پرێمەرلیگ و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئارسیناڵ بردنەوەیەکی قورس، بەڵام گرنگی 2-3ی بەرامبەر بۆرنمۆس تۆمارکرد، کە پیاوی یارییەکە دێکلاین رایس بوو.
ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە خولەکەکانی 54 و 71 توانی تۆڕی خاوەن ماڵ بهەژێنێت. بەوەش جارێکیتر وەسف و پێداهەڵدانی میکێل ئارتێتای بۆخۆی بەدەستهێنا.
لە یاریی پێش دوایین یارییان کە بەرامبەر بڕایتن کە 2-1 براوەبوون، ئارتێتا دوای یارییەکە باسی لە رۆڵی دێکلاین کرد کە چۆن لە پێگەی ناوەڕاستەوە بۆ ئەو یارییە بەناچاریی لە بەرگری لای راست یاریی پێکردووە بەهۆی پێکان لە ریزەکانی گەنەرز و نەبوونی بژاردەی زیاتر لە بەردەست راهێنەرە ئیسپانیەکە. بەڵام ناوەڕاستکارەکە دواتر لە یارییە قورسەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا بەهۆی نائامادەیی جەستەییەوە نەیتوانی بەشداریی بکات کاتێک تیمەکەی 4-1 بردنەوەیان تۆمارکرد.
ئارتێتا: پێگەیەکی جیاوازترم بۆ دێکلاین رایس دیاریکرد ئەویش یەکسەر وتی بەڵێ
دوای یارییەکەی ئەمشەویش میکێل جارێکیتر لە باسی رایسدا وتی
دێکلان رایس بەبەردەوامیی شت زیاد دەکات بۆ شێوازی یاریکردنی. بەبەردەوامی شت بۆ رۆڵی خۆی زیاد دەکات لە تیمەکە. نازانم لە چ پێگەیەک ئیتر دەوەستێت چونکە لە زۆرێک لە شوێنەکان یاریی دەکات و هێشتا ئاستی پێشدەکەوێت و دەیەوێت پێشبکەوێت. بۆیە بەڵێ، ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە.
لە کۆتا چەند رۆژی رابردوودا دێکلاین زۆر فشاری خستەسەر خۆی تا بۆ ئەمڕۆ یاریی بکات. نازانین بۆ ماوەی چەند، بەڵام تا کۆتا سنوور هەوڵی خۆی دا. ئەوەبوو پاداشتی ماندووبوونەکەشی وەرگرت، یانەکەش بە دوو گۆڵەکەی ئەو پاداشتکرا.
🚨🔝 Arteta: “Declan Rice is constantly adding things to his game. He’s constantly adding things to his role in the team”.
“I don’t see where he can stop because he can still improve in a lot of areas and he wants to improve. So, yeah, he’s such a pivotal player for us”. pic.twitter.com/RyNBxTMq1l
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 3, 2026
بەو بردنەوەیە تۆپچییەکانی پێشەنگ خاڵەکانیان گەیاندە 48 و هێندەیتر لە رکابەرەکانیان دوورکەوتنەوە کە ئێستا ئاستۆن ڤیلا بە 42 خاڵەوە نزیکترینە لێوەی.



