
یاریگا –
یەکەمین لێدوانی پەیامئامێز لە شوێنگرەوەکەی ئێنزۆ مارێسکا بیسترا بۆ راهێنەرایەتیکردنی چێڵسی.
یانە لەندەنیەکە و راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە رێککەوتنی دوولایەنە جیابوونەوەیان راگەیاند دوای تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی نابەدڵ کە کارگێڕی بلووزی ناچارکرد کاتی زیاتری پێنەدەن، ئەوە ئەگەرچی مشتومڕ و نیگەرانی لەنێو هاندەرانی چێڵسی بەدوای خۆیدا هێنا.
یەکێک لەو ناوانەی کە وەک بەهێزترین شوێنگرەوە تا ئێستا دەنگۆی لەسەربووە، لیام رۆسۆنیۆری راهێنەری ئێستای ستراسبۆرگی فەڕەنسیە.
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە راهێنەرە ئینگلیزیەکەوە، وادەردەکەوێت کە یارییەکەی ئەمشەویان 1-1 بەرامبەر نیس کۆتا یاریی ناوبراوبووبێت و لەمەودوا لەگەڵ چێڵسی بەردەوام دەبێت.
لیام لەبارەی داهاتووی وتی
داهاتووم؟ ستراسبۆرگ شارێکی زۆر جوانە و خەڵکەکەشی هەروا زۆر جوان. یانەیەکی نایابە، هەمووشتێکی ئێرەم بەدڵ بوو. یاریزانەکان سەرسوڕهێنەر بوون. بەڕاستی هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم. نازانم کە ئەمە کۆتا یارییم بووبێت.
🚨🔵 Liam Rosenior: “My future? It’s a very beautiful city, with very beautiful people, a great club. I liked everything”.
“The players were amazing. I really want the best for this club. I don’t know if this is my last game. In life we don’t know…”. pic.twitter.com/VYRagmaS5g
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 3, 2026



