
یاریگا –
سبەی شەو ریال مەدرید لە هەفتەی 19ی خولی ئیسپانی بەبێ کیلیان ئێمباپی رووبەڕووی ریال بێتیس دەبێتەوە.
یارییەکەی ریال بەبێ ئامادەبوونی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی لەکاتێکدایە میرێنگی بە دۆخێکی ناجێگیردا گوزەر دەکات و رووبەڕووی تیمیکێکی کێبڕکێکاری وەک بێتیس دەبێتەوە.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکە ئەو پرسیارە ئاڕاستەی مانوێل پێلێگرینی راهێنەری یانە باسکیەکە کرا، ناوبراو بە وەڵامێکی زیرەکانە دەرکەوت و باسی لە ئامادەنەبوونی چەندین ئەستێرەی دیاری یانەکەی کرد بە هەریەکەیان بە هۆکاری جیاواز لە بێتیس دابڕاون و وتی
لە ریزەکانی یانەکەی ئێمەشدا ئیسکۆ، سۆفیان ئامرابات و عەبدولسەمەد زەلزوولی بەردەستنین. ئەگەر بردنەوەمان بوێت، دەبێت پشت بە ئاستی خۆمان ببەستین.
مەدرید ئێستا 42 خاڵی هەیە، بە جیاوازیی 4 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگ. هەرچی بێتیسە 17 یاریی ئەنجامداوە، بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی شەشەم دەبینرێت.
🎙️ Pellegrini, técnico bético, sobre la ausencia de Mbappé:
❌ “Nosotros tampoco tenemos a Isco, Amrabat ni Abde”.
🗣️ “Si nosotros queremos sumar puntos, tenemos que estar basados en nuestro rendimiento”. pic.twitter.com/JAOtY5vPeU
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) January 3, 2026



