
یاریگا –
رۆژنامهنووسێكی نزیك له یانهی ریاڵ مهدرید موژده دهداته هاندهرانی یانهی ریال مهدرید و كاتی گهڕانهوهی كیلیان ئێمباپێ ئاسكرا دهكات.
پێشبینی گهڕانهوهی بۆ یاریگاكان
كیلیان مانگێک پێش ئێستا بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ تووشی ئازار بوو، یارییەکەی مان سیتی لەدەستدا، بەڵام تەنیا حهفت رۆژ دواتر گەڕایەوە و بەرامبەر ئالاڤێس یاری کرد، دواتر سێ یاری لەسەریەکی کرد جامی شا و دوو یاری خول تەنیا لەپێناو یەکسانکردنەوەی ژمارەکەی رۆناڵدۆ 59 گۆڵ لە ساڵێکدا، ئەمەش وایکرد فشارێکی زۆر بکەوێتە سهر.
دۆخی ئێستا: کێشمەکێش لە نێوان 7 بۆ 10 رۆژ
لهسهرهتای ساڵی نوێ، ئێمباپێ هەستی کرد هێزی جووڵەی نەماوە، پزیشکەکان ترسان، ئێستا لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید باس لە موعجیزە دەکرێت، ئێمباپێ رۆژانە چارەسەری چڕ و دانیشتنی فیزیۆتێراپی وەردەگرێت بۆ ئهوهی به زووی بگهرێتهوه یاریگاكان.
پلانی گەڕانەوە بۆ دێربی
تۆماس گۆنزالێز رۆژنامهنووسی نزیك له یانهی ریال مهدرید ئاشكرایكردووه، ریاڵ مەدرید بەشداریکردنی ئێمباپێی لەیاریی سوپەر بە نادیاری هێشتۆتەوە، ئەگەر لە جهدە هەستی بە باشی کرد، بەشداری یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید له 8ـی مانگ دەکات، تەنانەت ئەگەر وەک یەدەگیش بێت لە گێمی دووەمیش دهیهوێت بهشداری بكات، ئەگەر ریاڵ گەیشتە فیناڵ، ئێمباپێ بە دڵنیاییەوە یاریی کۆتایی دەکات.
بۆچی ئێمباپێ سەرکێشی دەکات؟
هاندەران دەپرسن: بۆچی ئێمباپێ خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ جامی سوپەر؟
ئێمباپێ دەزانێت ئاڵۆنسۆ لەسەر لێواری دەرکراندایە و یاریزانەکانی تری وەک ڤاڵڤێردی و چوامینی دانیان پێدانا خیانەتیان لە راهێنەر کردووە، ئێمباپێ خۆی بە سەربازی یەکەمی ئاڵۆنسۆ دەزانێت و نایەوێت راهێنەرەکەی بەجێبهێڵێت، چونکە دەزانێت ئەگەر دۆڕان، ئەوا ئاربێلۆا و پینتۆس شوێنی دەگرنەوە.



