Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئالان شیرەر هێرشێکی تووند دەکاتە سەر دەستەی کارگێڕیی چێڵسی و بە “شێت و گەمژە” ناویاندەبات

Yariga App

یاریگا –

ئالان شیرەر، لە نوێترین لێدوانیدا لە پلاتفۆڕمی Betfair، هێرشی زۆر تووندی کردە سەر یانە لەندەنییەکە و دەستەی کارگێڕیشی بە “شێت و گەمژە” لە قەڵەمدان، بەهۆی دوورخستنەوەی ئینزۆ مارێسکا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەمە سەرەڕای بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان و کۆنفرانسلیگ، و گەڕاندنەوەی بلوز بۆ چامپیۆنزلیگ.

دوورخستنەوەی ناوبرا، بۆ زۆر کەس شۆکێکی گەورە بوو، لەنێویاندا ئالان شیرەر.

ئەستێرەکەی پێشووی ئینگڵتەڕا، بەوەشەوە نەوەستا و لە درێژەی لێدوانەکەیدا هۆشداریی دایە یەکێک لە پاڵێوراوانی شوێنگرەوەی مارێسکا.

لیام رۆسێنیۆر

لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری یانەی ستراسبۆرگ، بووەتە جێی سەرنجی ئیدارەی چێڵسی و ئێستا یەکێکە لە پاڵێوراوانی شوێنگرەوەی مارێسکا، بەڵام شیرەر گومانی هەیە بتوانێت بەرگەی فشارەکانی ئیدارەی یانەکە بگرێت چونکە وەک خۆی دەڵێت چێڵسی یانەیەکی جیاوازە و راهێنەرایەتیکردنی ئەرکێکی زۆر قورسە.

شیرەر پێیوایە خاوەنەکانی چێڵسی سەرنجیان لەسەر کڕینی یاریزانی نوێ، درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانان بۆ ماوەیەکی درێژ و بەرەوپێشبردنی بەهرەمەندەکانە بۆ فرۆشتنیان، ئەمەش وا دەکات راهێنەران نەتوانن لە یانەکە سەرکەوتوو بن و ماوەیەکی درێژ بمێننەوە، تەنانەت بردنەوەی نازناوەکان و مسۆگەرکردنی بلیتی چامپیۆنزلیگ مانەوەی راهێنەر مسۆگەر نەکات، لە ئەنجامدا هەر راهێنەرێکی نوێ لەژێر فشاردا دەبێت تەنانەت ئەگەر لە مارێسکا باشتریش بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button