پلانی قرشە سپییەکە؛ براوەی باڵۆن دۆر دەبێتە شوێنگرەوەی تۆنی کروس
گەڕانەوەی رۆدری و دوایین پەرەسەندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا –
لەپاش چەند مانگ دابڕان بەهۆی پێکانەوە، رۆدری هێرناندێز گەڕایەوە نێو لاکێشەی سەوز و دەستەبەجێ گرنگی خۆی بۆ تیپەکەی سەلماندەوە.
ئەستێرە 29 ساڵانییەکە لە دووی مانگی نۆڤەمبەرەوە لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی لە گەڕی پێشووی پرێمەرلیگ بەرامبەر سەندرلاند ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد ئەگەرچی تەنها 45 خولەک بەشداریی کرد.
لەپاش یارییەکەش پێپ گواردێلا ستایشی ئاستی یاریزانەکەی کرد.
رۆدری یارییەکەی گۆڕی، لە 45 خولەک نیشانیدا باشترینە لەو هێڵەی یاریی تێدا دەکات.
لەگەڵ ئەو باشتر یاریی دەکەین، بیرمان کردبوو.
گەڕانەوەی رۆدری هێزی زۆر بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاش دەبەخشێت، چونکە ناوبراو یاریزانێکی تاکتیکی لویس دێلا فۆنتی، راهێنەری هەڵبژاردەکەیە.
رۆدری ئەو یاریزانەیەی هەڵبژاردەکەیە کە هاوسەنگی هێڵی ناوەڕاست رادەگرێت و ئیسپانیا هیوایەکی زۆری لەسەر ئەوە هەڵچنیوە ئەستێرەکەی هێڵی ناوەندیان بۆ مۆندیال تەواو ئامادەبێت و بگەڕێتەوە بۆ بەرزترین ئاست.
لە هەمان کاتدا، داهاتووی براوەکەی باڵۆن دۆر هێشتا ناڕوونە چونکە یاریزانەکە پێ دەنێتە دوایین ساڵی گرێبەستەکەی و لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت.
رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە کە ریال مەدرید لەسەرهێڵە و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی رۆدری دەکات، ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی درێژنەکردەوە، یانە شاهانەکە ئامادەیە گرێبەستی پێشکەشبکات، ئەمەش فشارێکی زۆر دەخاتە سەر یانەکەی شاری مانچێستەر چونکە ترسی ئەوەیان هەیە ئەستێرەکەیان بەخۆڕایی روو لە لۆس بلانکۆس بکات.
Y Guardiola, al terminar el encuentro, dijo…
“Rodri cambió el partido. Demostró en 45 minutos que en su posición es el mejor” 🔥 https://t.co/yIkrOjbnjc
Estamos a 3 de Enero de 2026 y las ilusiones de conseguir la segunda estrella, intactas 🇪🇸⭐⭐
— MARCA (@marca) January 3, 2026



