Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە.

کەمێک لەمەوبەر ریال مەدرید دەستی بە مەشق و ئامادەکارییەکانی کردەوە، بەڵام دین هاوسن بەگریکاری یانەکە بەشداریی مەشقەکانی نەکردووە.

هاوکات کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی و ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی بەهۆی پێکان بەشداریی مەشقەکانیان نەکردووە.

بەڵام ئەوەی بۆ مەدرییەکان جێگای دڵخۆشییە، دانی کارڤاخال، بەرگریکاری ئیسپانی ئەمڕۆش بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە.

ریال مەدرید سبەی یەکشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2026 لە یارییەکانی گەڕی هەژدەی لالیگا کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر میوانداری ریال بێتیس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button