
یاریگا –
تەنیا 24 کاتژمێر دوای بڕیاری جیابوونەوە لە ئینزۆ مارێسکای راهێنەر، دۆخی یانەی چێڵسی بەرەو ئاڵۆزیی گەورەتر دەچێت و هاندەران بڕیاریانداوە بێدەنگی بشکێنن.
خۆپیشاندان لە دژی خاوەندارێتی
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی جیهانی ئاتلێتیك، گرووپێکی هاندەران بە ناوی “Not a Project CFC” (چێڵسی پڕۆژە نییە)، پلانیان داناوە بۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیی فراوان لە دژی بەهداد ئیقبالی هاوبەشی خاوەندارێتی یانەکە و دەستەی کارگێڕیی باڵای یانەکە.
Chelsea fans are planning a protest against co-owner Behdad Eghbali and the wider club hierarchy, arguing they have “failed to meet the standards” required.
The protest proposals come one day after the departure of head coach Enzo Maresca.
The protest has been planned by a fan… pic.twitter.com/te4h5jY49s
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) January 2, 2026
هۆکار و کاتەکەی
راپۆرتەکە هۆکاری ئەم تووڕەییە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هاندەران پێیان وایە خاوەنەکانی ئێستا شکستیان هێناوە لە گەیشتن بەو ستاندارد و ئاستە بەرزەی کە بۆ یانەیەکی وەک چێڵسی پێویستە و یانەکەیان کردووەتە تاقیگەیەک.
بڕیارە خۆپیشاندانەکە لە 17ـی کانوونی دووەم، رێک پێش دەستپێکردنی یاریی دێربی لەندەن بەرامبەر برێنتفۆرد لە بەردەم یاریگای “ستامفۆرد بریج” بەڕێوە بچێت.
پەیامێک بۆ كارگێری
ئەم هەنگاوەی هاندەران دوای زنجیرەیەک بڕیاری کارگێڕی دێت کە دوایینیان رۆیشتنی مارێسکا بوو. گرووپە ناڕازییەکان دەیانەوێت بە ئیقبالی و بۆیلی بڵێن کە چێڵسی یانەیەکە بۆ بردنەوەی نازناو، نەک تەنیا “پڕۆژەیەک” بۆ بازرگانی و کڕینی یاریزانی گەنج.



