Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لامین یامال دێربی کاتالۆنیا گەرم دەکات و وەڵامی یاریزانێکی ئیسپانیۆڵ دەداتەوە

لامین یامال بە وێنەیەک وەڵامی یاریزانەکەی ئیسپانیۆڵی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا، کەشی دێربی کاتالۆنیای چاوەڕوانکراوی بەرامبەر ئیسپانیۆڵ ئه‌مرۆ شەممە لە گەڕی 18ـی خولی ئیسپانیا گەرم کرد.

لامین یامال لە ستۆری ئینستاگرام، وێنەی ئاهەنگگێڕانی بە گۆڵەکەی لە دێربی بەرامبەر جەماوەری تووڕەی ئیسپانیۆڵ بڵاوکردەوە.

ئەستێرەکەی بارسێلۆنا نووسیویه‌تی،

بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوە”،

لەگەڵ دانانی ئیمۆجی  کە  رەنگە ئامانج لێی تووڕەکردنی تیپی به‌رامبه‌ر بێت.

رۆژنامەی مارکا ئەوەی بڵاوکردەوە کە یاریزانەكه‌ی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانییەکە له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە رەنگە وەڵامێک بێت بۆ پیێر میا هێرشبەری ئیسپانیۆڵ، کە هێرشی كردبووه‌ سه‌ر یاریزانه‌كه‌.

“میا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی تەنزئامێزدا پرسیاری لێکرا دەربارەی یاریزانێک لە بارسێلۆنا کە رەنگە ‘بیشێلێت’ (یان بەسەریدا بڕوات)، ئەویش دوای کەمێک بیرکردنەوە وەڵامی دایەوە: ‘لامین یامال دەشێلم’، ئەوەش لەناو پێکەنینی بەشداربووان و چەپڵەڕێزانی ئامادەبوواندا.

یامال لە کاروانی وەرزشییدا دوو یاری بەرامبەر ئیسپانیۆڵ کردووە، لە تشرینی دووەمی 2024 و ئایاری 2025، و دوو جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، هەروەها گۆڵێکی تۆمار کردووە و دوو ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button