دوایین پەرەسەندن؛ رۆدریگۆ بڕیاری جێهێشتنی ریال مەدرید دەدات
بڕیاری کۆتاییە و گەڕانەوەی نییە

یاریگا –
رۆدریگۆ، هێشبەری بەڕازیلی بەتەواوی خۆی یەکلاییکردووەتەوە بڕیاریداوە ریزەکانی ریال مەدرید جێبهێڵێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگۆ چەند مانگێکە بڕیاری کۆتاییداوە و ریال مەدرید جێدەهێڵێت، بڕیارەکە گەڕانەوەی نییە و بەتەواوی خۆی یەکلاییکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆدریگۆ سەرەتا بریکارێکی کارەکان دادەمەزرێنێت، ئێستا لەگەڵ دوو بریکار لە گفتوگۆدایە و هەفتەی داهاتوو یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.
رۆژنامە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی زۆربەی هێرشبەرەکان و دۆخی ئێستای ریال مەدرید، رۆدریگۆ لەم زستانە ریال مەدرید جێناهێڵێت و تاوەکو هاوین چاوەڕوان دەبێت.

رۆدریگۆ دەیەوێت ئەم وەرزەش لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێبکات و پاشان بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات، دوای مۆندیالیش پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ بکات.
لە پرێمەرلیگ ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیش چاوی لەسەرییەتی.
رۆدریگۆ ساڵێکی سەختی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێکرد و نەیتوانی 32 یاریی بەدوای یەک گۆڵ بکات، بەڵام لە یارییەکەی مانچێستەر سیتییەوە ئاستی وردە وردە بەرزدەبێتەوە و دەستی بە گۆڵکردن کردووەتەوە.



