
یاریگا –
پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی ئیسپانی و داینەمۆی هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنا، ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی جیهان لە پێگەکەی خۆیدا، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە کۆنترۆڵکردنی ریتمی یارییەکاندا پێشکەشی دەکات. بەڵام چیرۆکی گەیشتنی ئەم ئەستێرەیە بە لووتکە، بەبێ هەڵەی کوشندەی ریاڵ مەدرید نەدەنووسرایەوە.
ریاڵ مەدرید چۆن ئەڵماسەکەی لەدەستدا؟
رادیۆی بەناوبانگی Cadena SER ئاشكرایكردووه، پێدری دەرچووی ئەکادیمیای بەناوبانگی لاماسیا نییە، بەڵکو لە یانەی لاس پاڵماسەوە دەرکەوتووە پێش ئەوەی لە ئەیلوولی 2019 بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێڵۆنا بکات.
رکابەرە سەرسەختەکە ریاڵ مەدرید لە شوباتی 2018 هەلی زێڕینی هەبوو بۆ گواستنەوەی پێدری، یاریزانەکە ماوەیەک لەژێر تاقیکردنەوەدا بوو لە یانەی شاهانە، بەڵام دۆزەرەوەکانی یانهكه و کارگێڕی یانەکە بڕیاریاندا گرێبەستی لەگەڵ نەکەن.
هۆکارەکە ئهوهبوو ئەوان پێیان وابوو پێکهاتەی جەستەیی پێدری زۆر لاوازە و لەگەڵ داواکارییەکانی یاریکردن لە ریاڵ مەدرید ناگونجێت.
🚨 Pepe Mel: “One time, I spoke to Emilio Butragueno, and he told me that inside the club, they told him that they had seen Pedri play, but that “he’s not a Madrid-type player” @marca pic.twitter.com/jI0S8Itk2x
— Madrid Zone (@theMadridZone) January 2, 2026
کێ بڕیارەکەیدا؟
رادیۆكه ئاشكرایكردووه، ئیمیلیۆ بوتراگینۆ ئەفسانەی یانەکە و بەڕێوەبەری پەیوەندییە دامەزراوەییەکان بە رۆژنامەنووسێکی راگەیاندووە کە كارگێری ریاڵ مەدرید پێدرییان لە نزیکەوە بینیوە، بەڵام گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەو لەو جۆرە یاریزانانە نییە کە شایستەی ریاڵ مەدرید بێت.
خەونی بارسێلۆنا
سەرەڕای ئەوەی پێدری ئێستا ئەستێرەی بارسایە، بەڵام پێشتر دان بەوەدا دەنێت کە رەتکردنەوەی یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید بۆ هەر یاریزانێک قورسە، بەڵام ئەو رەتکردنەوەیە دەرگای بۆ کردەوە بچێتە یانەی خەونەکانی کە هەمیشە ئەندریس ئینێستای وەک پێشەنگی خۆی سەیر کردووە.
ژمارەکانی ئێستا
پێدری 23 ساڵ، تاوهكو ئێستا لە 221 یاری فەرمیدا بە درێسی بارسێلۆنا دەرکەوتووە، 28 گۆڵی تۆمارکردووە و 27 ئەسیستی هەیە و شهش نازناوی بەدەستهێناوە.
بارسێلۆنا ئەمڕۆ شەممە لە دێربی کاتەلۆنیادا رووبەڕووی ئیسپانیۆڵ دەبێتەوە، لە کاتێکدا بە 46 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە بە جیاوازی چوار خاڵ لەپێش ریاڵ مەدریده



