Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەستێرەیەک ریال مەدرید جێدەهێڵێت و مان سیتی گرێبەستە گەورەکەی یەکلاییکردەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ دەیەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت، ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – رۆژنامەی ئاس

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی کارلۆس بالێبا، ئەستێرەی بڕایتن دەکاتەوە، بەڵام تاوەکو هاوینی داهاتوو ئۆفەری پێشکەش ناکات – سکای سپۆرتس

وێستهام گفتوگۆی گواستنەوەی تاتی کاستیلانۆس، هێرشبەری ئەرجەنتینی لازیۆ دەکات و نرخی یاریزانە 27 ساڵانییەکە 25 ملیۆن پاوەندە – دەیلی مەیڵ

وێستهام بەدوای بەرگریکارێکیش دەگەڕێت و چارڵی کرێسوێڵ، بەرگریکاری تۆڵوز ئامانجی سەرەکی یانەکەیە – گاردیان

لیڤەرپوول، نیوکاسڵ و مانچێستەر یونایتد چاویان لەسەر عوسمان ماما، یاریزانی لاوی مەغریبی یانەی واتفۆردە – تیم تۆک

یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی گویدۆ رۆدریگێزی ئەرجەنتینی پەیوەندی بە وێستهام کردووە – کۆرێری دێلۆ سپۆرت

کریستاڵ پاڵاس و نۆتینگهام گرنگی بە گواستنەوەی جۆی ویڵۆک، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ دەدەن – ئای پەیپەر

چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز، ناوەڕاستکاری ئاستۆن ڤێلا و ئیتان نوانێری، هێرشبەری ئارسیناڵ دەدات – کاوت ئۆفسایس

گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ بۆ مانچێستەر سیتی کۆتایی هاتووە بەڵام بەشداریی یارییەکەی بۆرنمس بەرامبەر ئارسیناڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button