ئینتەر بۆ هیلال؛ دوو یاریزانمان دەخەینە سەر مێزی گفتوگۆ لەپێناو یاریزانێکتان

یاریگا –
ئینتەر میلان بەجدی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی هیلال و لەو پێناوەشدا ئامادەیە دوو یاریزانی خۆی بە یانە سعوودیەکە بدات.
فابریزۆ رۆمانۆ دوایین پەرەسەندنەکانی لەسەر دۆخی جواو کانسێلۆ ئاشکراکردووە کە چیدیکە لە پلانەکانی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلالدا نەماوە و ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات کە ئێستا لەو بارەیەوە لەگەڵ خۆرخێ مێندێشی بریکاری گفتوگۆی لەسەر دەکات.
نەک تەنها ئینتەر، یانەی بارسێلۆناش بۆ کانسێلۆ یەکێکی دیکەیە لە ئەگەرەکان و ئەو یاریزانە کە ماوەیەک بەخواستن یاریی بۆ کردن، زیاتر بیری لای دڵنیابوونەوەیە لە نیازەکانی بلاوگرانا.
لەو بارەیەوە هەواڵی پەیوەستدار لەم بەستەرەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
پەرەسەندنی خێرا؛ دوو زلهێزی ئەوروپا پەیوەندی بە کانسێلۆوە دەکەن
رۆمانۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە ئیتاڵیەکە ئامادەیە فرانچێسکۆ ئاچێربی یاخود ستیفان دی فری بە هیلال بدات لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی جواو. بەڵام خواستی خودی بەرگریکارە لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە کە پەرۆشە بۆ گەڕانەوە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا و ئێستا دەیەوێ لە نیازی ئەو یانە ئیسپانییە تێبگات.
🚨🇵🇹 João Cancelo will be deciding his future soon as talks are taking place with agent Jorge Mendes.
Inter can offer Acerbi or De Vrij to Al Hilal, as revealed.
Cancelo, keen on Barcelona return but waiting to understand if Barça want to proceed.
🎥 https://t.co/3UPZmTvHEl pic.twitter.com/DCbVt629OS
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 2, 2026



