Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستی بەهرەمەندێکی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە گواستنەوەکانیدا ناوەستێت و لەئێستاوە گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول رێککەوتووە لەسەر گرێبەستی ئیفیانی ئێندوکوێی نەمسایی.

ئیفیانی تازە تەمەنی 17 ساڵە و لە هاوینی ئەم ساڵ بەفەرمی دەبێتە یاریزانی رێدز.

رۆمانۆ لە درێژەی زانیارییەکانیدا کە پشتی بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی دیکە بەستووە، ئەوەی زانیوە رێککەوتنەکە یەکلایی بووەتەوە و یانە ئینگلیزیەکە رەزامەندیی ئوستریا ڤێینی یانەی ئێستای ئیفیانی بەدەستهێناوە. خودی لاوە بەهرەمەندەکەش کە لە دڵی بەرگریی یاریی دەکات “بەڵێ”ی بۆ گواستنەوەکە کردووە بەرەو ئانفیڵد.

ئەم گرێبەستەی لیڤەر و ئیفیانی لەکاتێکدایە هێشتا دۆخی ئیبراهیما کۆناتێ یەکلایی نەکراوەتەوە لەبارە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و ریال مەدرید بەردەوام چاوی لەسەر دۆخەکەیە بیگوازێتەوە بۆ قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button