Loading...
سعوودیە

ڤیدیۆ؛ ئەو هەلە ئاسانەی رۆناڵدۆ خۆی گۆڵچی نەیتوانی گۆڵ بکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لەدەستدانی هەلێکی ئێجگار ئاسان بووە باسی میدیاکان نەیتوانی سروشتە هەمیشەییەکەی خۆی بسەلمێنێ کە هەژاندنی تۆڕی رکابەرەکانێتی.

لە گەڕی 12ی یارییەکانی خولی رۆشەنی سعوودی نەسڕی دۆن رووبەڕووی ئەهلی بووەوە، یارییەکەشی 3-2 بە خاوەن ماڵ دۆڕاند.

ئەوەی زیاتر لە هەر رووداوێکی یارییەکە سەرنجەکانی بۆ لای خۆی برد، ئەو هەلە ئاسانە بوو کە رۆناڵدۆ لە خولەکی 62 فەوتاندی کاتێک خۆی گۆڵپارێزی ئەهلی بە تەنها رووبەڕوو بووەوە کە دەرفەتی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو.

دیمەنەکە ببینە:

بەو دۆڕاندنە، نەسڕ کە ئێستا خاوەنی 31 خاڵە و لە سەرووی ریزبەندییەکەن، دەرفەتێکی گەورەی بۆ هیلالی رکابەری رەخساند کە پێشەنگی خولەکە بگرنەدەست ئەگەر بێتو یاریی داهاتوویان لە زەمک ببەنەوە. بەوەش خاڵێک دەکەونە پێش تیمەکە کریستیانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button