یەک گۆڵپارێز لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتی کردووە
ئامار و داتای گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان یەک گۆڵپارێز کلین شیتی کرد، له گێمی راهێنەرانیش زۆرترین گۆڵ تۆمار کراوە.
له کۆی حەفت یاریی گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان 15 گۆڵ تۆمار کراوە، پێنج گۆڵ لە گێمی یەکەم و 10 گۆڵیش لە گێمی دووەم کە گێمی راهێنەرانە تۆمار کراوە، رامیار محەمەد، یاریزانی شۆڕجە خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی کرد کە لە خولەکی حەفت بەرامبەر هەولێر تۆماریکرد.
یاسین ئیدریس، گۆڵپارێزی بەردەڕەش تاکە گۆڵپارێز بوو لە گەڕی پێنجەم کلین شیتی کرد و بەرامبەر کفری گۆڵی لێ تۆمار نەکرا، یارییەکەش 1 _ 0 لە بەرژەوەندی بەردەڕەش تەواو بوو، گەورەترین ئەنجامیش بازیان بەدەستیهێنا کاتێک 3 _ 2 لە دهۆکی بردەوە.
بەراورد بە گەڕەکانی پێشووتر کارتی زەرد کەمێکردوە، بەڵام کارتی سوور هەڵکشاوە، لە گەڕی رابردوو 19 کارتی زەرد لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە و چوار کارتی سووریش بەکار هاتووە، کفری و سۆران توانیان یاریی خاوێن بکەن و هیچ کارتێکی رەنگاوڕەنگیان لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان وەرنەگرت.



