Loading...
عێراقکوردستان

وەلی کەریم: وەرگرتنی خاڵێک لە مینا بەرەو ڕێگای ڕاستمان دەبات

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی یەکسان بوو

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی خاڵێکی گرینگی لە مینا وەرگرت، راهێنەری تیپەکەش دەڵێت ئەم خاڵە بەرەو رێگا راستەکەمان دەبات.

لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی خاڵێکی گرینگی لە مینا وەڕگرت و 1 _ 1 یەکسان بوو، دوای حەفت شکستی بە دوای یەک لە خولەکە، سوور پۆشەکانی سلێمانی یەکەم خاڵە بەدەستی دەهێنن کە سێ شکستی رابردووی لە ژێر سەرپەرشتی وەلی کەریمی راهێنەر بوو.

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز باس لە گرینگی ئەم خاڵە دەکات، راهێنەرەکەی نەورۆز دوای یارییەکە گووتی:

سوپاس بۆ خوا خاڵێکی گرینگمان بەدەستهێنا، شایستەی شکست نەبووین و یەکسان بوون دادپەروەرانە بوو، ئەم خاڵە بەرەو ڕێگا راستەکەمان دەبات کە بەدەستهێنانی سەرکەوتنە لە داهاتوو، ئەم خاڵە کاریگەری دەروونی باشی دەبێت لە سەر یاریزانەکان، سەرجەم یاریزانەکان ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجێ کرد، میناش تیپێکی باشە و خاوەن راهێنەرێکی بە توانان.

وەرگرتنی کارتی سوور لە خولەکی 90+5 لەلایەن ڕەوا یوسفی ناوەڕاستکاری نەورۆز، رووداوێکی دیکەی یارییەکە بوو، نەورۆز بە وەرگرتنی خاڵێک کۆی خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و لە ریزبەندی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button