
یاریگا –
ئەمڕۆ هاندەرانی ریال مەدرید بە بە یەکەمین هەواڵی ناخۆش ساڵی نوێیان دەستپێکرد کاتێک پێکانی کیلیان ئێمباپێی ئەستێترەی یەکەمی یانەکەیان پێراگەیەندرا.
پێکانەکەی ئێمباپێ کە هێشتا یانەکەی هیچشتێکی فەرمی لەبارەی ماوەی دوورکەوتنەوەی رانەگەیاندووە، لەکاتێکدایە کە تەنها 7 رۆژیتر ریال مەدرید لە جامی سووپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعوودیە رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
لە ریزەکانی مێرێنگی تەنها کیلیان نییە پێکان بەرۆکی گرتبێت. چابی ئاڵۆنسۆ دەبێت مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی قورسدا بکات بەهۆی ئامادەنەبوونی پۆلێک لە ئەستێرەکانی. کارڤاخا، میلیتاو، میلیتاو، ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدیش دووچاری هەمان کێشە بوونە. لەلایەکی دیکەش برایم دیاز لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریبە بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، بەرپرسانی ریال بەدوای زانینی هۆکاری تەواوەتی ئەو شەپۆلە پێکانە دەگەڕێن کە بەرۆکی یاریزانەکانیان دەگرێت.
سەرچاوەکە نووسیویەتی کە یانەکە باوەڕناکات ئەوە حاڵەتێکی ئاسایی بێت کە تەنها لەم وەرزەدا 23 جار پەتای پێکان بەرۆکی یاریزانەکانی گرتووە.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا، ئاس ئەوەشی ئاشکراکردووە ئێستا پلانێکی نوێ بەگەڕخراوە بۆ رێگریکردن لە پێکان کە خۆی دەبینێتەوە لە پێگەوەگونجاندنی راهێنانی جەستەیی و پرۆسەی چاکبوونەوەی دوای یارییەکان ئەوەش وەک رێگەچارەیەک لە رزگاربوون لەو قەیرانە.
🚨 Le Real Madrid cherche actuellement à comprendre les raisons exactes de cette vague de blessures. Le club estime qu’il n’est absolument pas normal d’avoir déjà subi 23 blessures cette saison.
➡️ Un nouveau plan de prévention est en préparation, mêlant travail physique et… pic.twitter.com/y5olrTxVTJ
— Le Journal du Real (@lejournaldureal) January 1, 2026



