Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئۆفەرێکی چەور بۆ رودیگەر هاتووەتەپێش

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەر ئۆفەرێکی نایابی بۆ هاتووەتەپێش و رەنگە دوودڵ نەبێت لە قبووڵکردنی.

بەرگریکارەکەی ریال مەدرید کە دوو مانگیتر تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ و لە هاوینی ئەم ساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بووەتە ئامانجی پاریس سانجێرمان و یانە فەڕەنسیەکە ئۆفەرێکی چەوری خستووەتە بەردەمی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی FutDestrangisی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید، پاریس ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم یاریزانە ئەڵمانیەکە کە لە رووی مووچەوە، ئەگەرچی بڕەکەی ئاشکرا نەکردووە، زۆر لەوەی ئێستا لەگەڵ یانە شاهانەکە وەریدەگرێت.

جیا لە مووچەکەش، وەک سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، خاڵێکی دیکەی ئۆفەرەکە کە رەنگە بەتەواوەتی سەرنجی رودیگەر رابکێشێت ماوەی گرێبەستەکەیە کە پی ئێس جی پێی دەدات. لەکاتێکدا کە ریال مەدرید بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئێستای ئامادەن تەنها بۆ ساڵێکی دیکە بۆی نوێ بکەنەوە، بەڵام پاریسیەکان دەیانەوێ دوو ساڵ و لەگەڵ بژاردەی ساڵێک زیاتریش ببیبەنە باخچەی شازادەکان.

ئانتۆنیۆ هاوینی 2022 وەک یاریزانی ئازاد بەخۆڕایی لەدوای بەسەرچوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی، گواسترایەوە بۆ ریزەکانی مێرێنگی. لەگەڵ یانەکەی پایتەختی ئیسپانی 7 نازناوی بردووەتەوە، لەنێویاندا لالیگا و چامپیۆنزلیگیش هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button