فەرمی؛ یانەیەکی ئینگلیزی گرێبەستی لاوێکی بەڕازیلی یەکلایی کردەوە

یاریگا –
یانەیەکی ئینگلیزی لە یەکەمین چالاکیی مێرکاتۆی زستانەی خۆی گرێبەستێکی لە خولی بەڕازیل یەکلایی کردەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی فەرمی لە پێگەکانی سۆشیاڵ مێدیا، یانەی ئاستۆن ڤیلا سەرکەوتووبوو لە تەواوکردنی گرێبەستی ئالیسۆن لە یانەی گرێمیۆی بەڕازیلی و ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیان بڵاوکردەوە.
Aston Villa is delighted to announce the signing of 19-year-old Brazilian Alysson from Grêmio. pic.twitter.com/JoU3EBRCJw
— Aston Villa (@AVFCOfficial) January 1, 2026
زە ئاتلێتیک بەشێکی رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە و کە ماوەکەی درێژە و تێچووی گواستنەوەکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە.
ئاستۆن ڤیلا ماوەیەکە راوی ئەو یاریزانە 19 ساڵیە دەکات و چاوەڕێی بەفەرمی کردنەوەی بازاڕی زستانەی دەکرد تا بە فەرمی رێکارەکانی گواستنەوەی تەواو بکات.
Aston Villa have completed the signing of Gremio forward Alysson on a long-term contract in a deal worth up to €12million (£10.5m, $14m).
The Athletic reported on December 10 that Villa were closing in on a deal for the 19-year-old Brazilian, which was expected to be completed… pic.twitter.com/OHi7kMkSAt
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) January 1, 2026
ڤیێلا کە ئونای ئێمری سەرپەرشتیان دەکات، ئەم وەرزە سەرسوڕهێنەرن و لە خولی ئینگلیزی وەک رکابەرێکی سەرسەخت خۆیان ناساندووە. بەجۆرێک، تا شکستەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئارسیناڵی پێشەنگ توانیبوویان لە 11 یاریی لەدوای یەک بردنەوە تۆماربکەن. ئێستا بە 39 خاڵەوە لە پلەی سێیەمن. بە جیاوازیی تەنیا خاڵێک لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم و شەش لە ئارسیناڵ.
گواستنەوەی ئالیسۆن بۆ هێڵی پێشەوە بۆ زیادکردنی بژاردەکانی بەردەست راهێنەرە ئیسپانیەکە زیاتر بکەن، بەوپێیەی لە یۆرۆپالیگیش چاویان لە نازناوەکەیە. لەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیەش 6 یارییان ئەنجامداوە توانیویانە 15 خاڵ کۆبکەنەوە و پلەی سێیەم قایم بکەن بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ لیۆنی پێشەنگ و میدلاندی دووەم.



